کۆڵبه‌رێکی دیکه‌ی کورد به ته‌قه‌ی هێزه چه‌کداره‌کانی ڕێژیم گیانی لێ ئه‌ستێندرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ڕۆژی دووشه‌ممه، ٣ ی جۆزه‌ردان کاسبکارێک بە ناوی ڕەحمان سەعیدی خەڵکی “دوەیسە”ی سەر بە ناوچەی سەرشیوی مەریوان لەسنوری نەوسوودی شاری پاوە به‌هۆی ته‌قه‌و ڕاوه‌دوونانی هێزه‌کانی ڕێژیم گیانی له ده‌ست‌دا.
ناوبراو که وێڕای پۆلێک کاروانچیی دیکه له‌لایه‌ن هێزه‌کانی ڕێژیمه‌وه درابوونه به‌ر ده‌ستڕێژ، له کارتی غاردان‌و ڕاکردن له ده‌ستی هێزه‌کانی ڕێژیم ئه‌سپه‌که‌ی له هه‌ورازێکه‌وه گلاوه‌و ناوبراو به‌و هۆیه گیانی له ده‌ست دا.
“عەباس ئاتەش بریک” خەڵکی گوندی”حەمزەئاوا” سەر بە ناوچەی لاجانی پیرانشار‌و “عیزەت تارمەن”، خه‌ڵکی ورمێ دوو کاسبکاری دیکه‌ی کوردن که له حه‌وتووی ڕابردوودا ڕاسته‌وخۆ به گولله‌ی هێزه چه‌کداره‌کانی ڕێژیم کوژراون.
شایانی باسه له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه تا ئێستا هه‌ر نه‌بێ ١٤ کۆڵبه‌رو کاسبکاری کورد له ناوچه سنوورییه‌کانی کوردستان کوژراون‌و بریندار بوون. لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردووش‌دا، ٥٨ کۆڵبەری کورد بوونە قوربانی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕێژیم که 29 که‌س له‌وان به‌و هۆیه گیانیان له ده‌ست دا.