هێزە ئینتیزامییەکانی پاسگای تەردەست، بە ڕاکێشانی تێلی دڕکاوی، منداڵێکی سووتەمەنیبەری بەلووچیان بەناوی” بەهرام شەهنەوازی” کردە ئامانج و لە ئاکامدا ئەو منداڵە سووتەمەنیبەرە گیانی لەدەست دا.
بەپێی ڕاپۆرتی کەمپەینی چالاکانی بەلووچ، ڕۆژی هەینی ٢٨ی گەلاوێژی ١٤٠١ی هەتاوی، هێزە ئینتیزامییەکانی ڕێژیم لە پاسگای تەردەست و یەکەمین پاسگای چوونە ژوورەوە بۆ نێو شاری زاهیدان، بە ڕاکێشانی تێلی دڕکاوی لەسەر ڕێگای ماشینێکی سووتەمەنیبەر، تێلە دڕکاوییەکان لەسەری ئە منداڵە سووتەمەنیبەرە بەناوی” بەهرام شەهنەوازی” دەکەوێ و لە ئاکامدا گیانی لەدەست دەدا.
لەلایەکی دیکەوە ڕۆژی هەینی، هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم لە شاری ئێرانشار ڕاستەوخۆ تەقە لە ماشینێکی سووتەمەنیبەر دەکەن و لەئاکامدا پاش وەرگەڕان وئاگرتێبەربوونی ماشینکە سووتەمەنیبەرێک بەناوی” مەحموود جەمشید زێهی” بەتوندی بریندار دەبێ و سووتەمەنیبەرێکی دێکە کە تا ئێستا ناوی ئاشکرا نەبوو گیانی لەدەستداوە.