ئێران ئینتێرناشناڵ دەڵێ: جێگری دژە سیخوڕی و دوو جێگری پێشوو و ئێستای ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران دەور ونەخشی گرینگیان هەبووە لە تێرۆرەکانی ڕێژیمی ئێران لە دەروەی وڵات.
هەواڵدەریی ئێران ئینتێرنەشناڵ، ڕۆژی هەینی ٢٨ی گەلاوێژی ١٤٠١ی هەتاوی، لە ڕاپۆرتێکدا ولەزاری بەرپرسێکی پێشووی ئیتلاعاتی سپای ڕێژیمی ئێرانەوە کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بێ وتی: ڕوحوڵا بازقەندی، جێگری دژە سیخوڕی ئیتلاعاتی سپای ڕێژیم، یەکەی ١٥٠٠، بەرپرسی عەمەلیاتە شکستخواردوە تێرۆریستییەکەی ئەم دواییانەی ڕێژیمی ئێرانە بەدژی کەسایەتییەکانی ئیسرائیل لە ئێستانبۆڵ کە دەیانویست” یووسف لووی، سەرکونسوڵی پێشووی ئیسرائیل و سێ ژنی تووریست لە تورکیە تێرۆر بکەن.
هەواڵدەریی ئێران ئینتێر نەشناڵ لەدڕێژەی ڕاپۆرتەکەتدا دەڵێ: بازقەندی بە لەبەرچاو نەگرتنی دزەکردنی دەزگای هەواڵگری ئیسرائیل” مووساد” لە ئێران، هۆکاری سەرەکییە بۆ کوشتنی بەرپرسانی باڵای سپای پاسداران وهەروەها شارەزا ناوکییەکانی ڕێژیمی ئێران لە تاران وشارەکانی دیکەی ئێران.
جێگەی ئاماژەیە کە جیاواز لە بازقەندی، جێگری عەمەلیاتە تایبەتەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران یەکەی ٤هەزار یەکێکی دیکە لە سێ فەرماندە تێرۆریستەکەی سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێرانە و هەروەها موستەفا جەواد غەفاری، لە فەرماندە باڵاکانی میلیشیاکانی سەر بە ڕێژیمی ئێران لە سووریە یەکێکی دیکە لەو گرووپە سێ کەسییە تێرۆریستییەیە بەدژی بەرپرسان وچالاکانی ئیسرائیلی لە دەروەی وڵات.