چوار به‌ندکراوه‌که‌ی شاری کامیاران که حه‌وتووی ڕابردوو له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه به‌ندکرابوون، دوای دروستکردنی په‌روه‌نده بۆیان تا کاتی دادگایی‌کرانیان به دانانی بارمته ئازاد کران.
شاهۆ سادقی، ئارام محه‌ممه‌دی، مێهرداد سه‌بووری‌و ئۆمید ئه‌حمه‌دی ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی حه‌وتووی ڕابردوو هه‌ر کام به جیا‌و بێ‌ئیزنی دادگا‌و ڕۆتینی قانوونی ده‌سبه‌سه‌ر کران‌و ده‌ست به‌سه‌ر کۆمپیوتێر‌و مۆبایله‌کانیان داگیرا.
ئه‌وان که تا ڕۆژی دووشه‌ممه، ٣ی جۆزه‌ردان له شوێنێکی نادیار به‌ند کرابوو، به چاوبه‌سراوی‌و که‌له‌پچه‌کراو بۆ زیندانی ئیداره‌ی ئیتلاعات گوێزرانه‌وه‌و دوای دروستنکردنی په‌روه‌نده بۆیان، ڕۆژی چوارشه‌ممه، ٥ ی جۆزه‌ردان به بڕیاری دادگا تا کاتی دادگایی کردن‌و حوکمدرانیان به دانانی بارمته به‌شێوه‌ی کاتی ئازاد کران.
چه‌ند ڕۆژ دوای گرتنی ئه‌و چوار لاوه ڕۆژین ئیبڕاهیمی، شوعله گوده‌رزی‌و دڵنیا سه‌بووری، خوشکی مێهرداد سه‌بووریش چه‌ند جار بانگ کرانه ئیداره‌ی ئیتلاعات‌و دوای لێپرسینه‌وه‌و سووکایه‌تیی زۆری کاربه‌ده‌ستانی ئیداره‌ی ئیتلاعات به وه‌رگرتنی به‌ڵێننامه‌ی به‌نووسراوه ئازاد کران.
شایانی باسه ئه‌گه‌رچی هێشتا به ڕوونی هۆکاری گرتنی ئه‌و که‌سانه ڕوون نییه، به‌ڵام سه‌رچاوه‌یه‌کی نیزیک له‌وان ده‌ڵێ ئه‌وان به تاوانی به‌ڕێوه‌بردنی ڕێوڕه‌سمی ڕۆژی جیهانیی کرێکار له شاری کامیاران ده‌ستبه‌سه‌ر کراون.