کاربه‌ده‌ستانی رێکخراوی سهنعهرت ئیلام پێی لێ ده‌نێن که نیزیک به نیوه‌ی یه‌که پیشه‌ییه داخراوه‌کانی ئیلام ده‌ره‌تانی وه‌گه‌ڕخستنه‌وه‌یان نییه.
یاروڵڵا نه‌سیری، سه‌رۆکی رێکخراوی سه‌نعه‌ت، مهعدهنو بازرگانیی پارێزگای ئیلام له‌گه‌ڵ ڕاگه‌یاندنی ئه‌و هه‌واڵه گوتی به‌پێی ئه‌و لێکۆڵینه‌وه مه‌یدانییانه‌ی کراون، له ١٨٣ کارگه‌و یه‌که‌ی پیشه‌سازیی داخراوی ئه‌و پارێزگایه ته‌نیا ١١٦ یه‌که‌یان ئیمکانی بوژاندنه‌وه‌و وه‌گه‌ڕخستنه‌وه‌یان هه‌یه.
ئه‌و گوتی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌ر نه‌بێ ٩٥ میلیارد تمه‌ن بودجه پێویسته.
سه‌رۆکی رێکخراوی سه‌نعه‌ت، مهعدهنو بازرگانیی پارێزگای ئیلام له درێژه‌دا گوتی به‌پێی لێکۆڵینه‌وه‌کانیان نیزیک به ٨٠ یه‌که‌ی سه‌نعه‌تی له ئاستی پارێزگادا بڕی قه‌رزه‌کانیان زیاتر له دارایی‌و بایه‌خی ماددی کارگه‌کانو، به‌و هۆیه‌ش تازه وه‌گه‌ڕ ناخرێنهوهو ده‌ست به‌کار نابنه‌وه.
پێشتریش جێگری كاروباری كانزاو پیشەسازییەكانی ڕێكخراوی سەنعەت، كانزاو بازرگانیی ئیلام گوتبووی لە ئێستادا سەدی ٣٣ی یەكە بەرهەمهێنەرو سەنعەتییەكانی ئەم پارێزگایە داخراون یان به نیوەداخراوی درێژه به کار‌و چالاکیی خۆیان ده‌ده‌ن.
ڕەزا محەممەدڕەحیمی ده‌ڵێ ١٤١ یەكەی سەنعەتیو بەرهەمهێنەری ئەم پارێزگایە بە یەكجاری لە كار كەوتوون‌و ٤٢ كارگەی دیكەش لە حاڵەتی نیوەداخران دان. ناوبراو پێی وایه ده‌وڵه‌ت به پیدانی ١٣٢ میلیارد تمەن دەتوانێ ٣٠ یەكەی نیوەچالاك و ٨٦ یەكەی داخراو ببووژێننەوەو سەر لەنوێ وەگەڕیان بخەنەوە، به‌ڵام تا ئێستا ده‌وڵه‌ت خۆی له‌و بواره نه‌داوه.