وێڕای سڵاو و ڕێز
دوای بڵاوبوونەوەی دوایین ڕاگەیاندراوی ڕێبەریی حیزب و دانی موژدەی یەکگرتنەوەی دێموکراتەکان، لە سەرجەم شار و ناوچەکانی کوردستان جیا لە ئیبتکار تایبەت بە خۆتان و بە پێی مەجال و دەرفەت بەم کارانەی خوارەوە یەکگرتنەوە بکەنە دەرفەتێک بۆ ڕاپەڕاندنی ئەرکی خەباتکارانەتان:
1- دەربڕینی شادی و خۆشحاڵی و بڵاوکردنەوەی نوقڵ و شیرینی.
2- کۆبوونەوە لە شوێنە گشتییەکان بە جل و بەرگی ڕازاوەی کوردی.
3- بەکارهێنانی ڕەنگی شین، جامانە و هەوری.
4- سەردانی بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و زیندانیانی سیاسی.
5- بڵاوکردنەوەی گۆرانی و موزیکی شاد و سروودە نیشتمانییەکان.
6- هەڵکردنی ئاڵای کوردستان و بڵاوکردنەوەی وێنەی ڕێبەرانی شەهید؛ قازی، قاسملوو و شەرەفکەندی.
لە هەر ڕێگایەکەوە بۆتان دەلوێ و دەگونجێ وا بکەن کە شار و دێهاتەکان لە ڕۆژی دوای ڕاگەیاندنی کۆتایی یەکگرتنەوە، حاڵەتێکی نائاسایی پڕ لە خۆشی و شادی پێوە دیار بێت.
یەکگرتنەوەتان لێ پیرۆز بێت.
دەزگا و کۆمیسیۆنەکانی تەشکیلات و ڕێکخستنی حیزبی دێموکرات