به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی سه‌رچاوه سروشتییه‌کانی پارێزگای ئیلام ده‌ڵێ ساڵی ڕابردوو سووتمانه‌کان ١٨٥٠ هێکتار له دارستانه‌کانی ئه‌و پارێزگایه‌ی له به‌ین برد.
ڕه‌زا ئه‌حمه‌دی له‌گه‌ڵ ڕاگه‌یاندنی ئه‌و هه‌واڵه ده‌ڵێ پارێزگای ئیلام زیاتر له ٦٤٢ هه‌زار هێکتار دارستان‌و ٧٤٦ هه‌زار هێکتار مێرگ‌و له‌وه‌ڕگه‌ی هه‌یه که پێویسته به هه‌موو لایه‌ک بپارێزرێن، ئه‌وه له حاڵێک‌دایه که ساڵی ڕابردوو به‌هۆی سووتانه‌کان ٣٣٠ میلیارد تمه‌ن زیان به‌ر دارستانه‌کان که‌وتوه.
ئه‌و گوتی ئه‌گه‌ر ئه‌و ٣٣٠ میلیارد تمه‌ن زیانه له‌گه‌ڵ تێچووی بووژاندنه‌وه‌ی دارستانه‌کان پێکه‌وه کۆ بکه‌ینه‌وه، ئه‌وا ڕه‌قه‌مێکی هه‌زار به هه‌زاری لێ دروست ده‌بێ.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی سه‌رچاوه سروشتییه‌کانی پارێزگای ئیلام به ئاماژه به سووتانی ١٨٥٠ هێکتار دارستان له ساڵی رابردوو له ٧١ حاڵه‌تی ئاگرکه‌وتنه‌وه‌دا، گوتی نێونجی هۆکاره ئینسانییه‌کانی سووتمان له دنیا له سه‌دی ٧٠ که‌متره، به‌ڵام له ئێران سه‌دی ٨٠ تا سه‌دی ٩٠ ی سووتانه‌کان هۆکاری مرۆیی له پشته.
ئه‌و کاربه‌ده‌سته‌ی ئیلام پێداگری کرده‌وه که یه‌کێک له پێداویستییه هه‌ره سه‌ره‌کییه‌کانی ئه‌و پارێزگایه دابینکردنی هێلیکۆپته‌رێکی ئاگرکوژێنه‌وه‌یه که ئه‌وه زیاتر له ١٠ ساڵه به به‌رده‌وامی داوا ده‌کرێ‌و تا ئێستاش نه‌یاندراوه‌تێ.