ڕۆژنامەی فاینانشال تایمز چاپی لەندەن به پشتبه‌ستن به سه‌رچاوه‌کانی جیهانیی وزه ئاشکرای کرد که ئێران لە مانگی ئاوریلدا ڕۆژانە ٣ میلیۆن و ٦٠٠ هەزار بۆشكە نەوتی بەرهەم هێناوە.
ئەم بڕه نەوتەی كە ئێستا ئێران بەرهەمی دێنێ، به قه‌ت ئەم بڕە نەوتەیە كە لە ساڵی٢٠١١ و بەر لە سه‌پاندنی گەمارۆ قورسە نێودەوڵەتییەكان که سه‌باره‌ت به بەرنامەی ناوكیی ئێران به سه‌ری‌دا سه‌پابوو، بەرهەمی دێنا.
ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزە دەڵێ ئێران لە مانگی ڕابردووی زایینی‌دا ڕۆژانە زیاتر لە ٢ میلیۆن بۆشكە نەوتی خاوی خۆی هەناردە کردوه كە تەنیا ٢٠٠ هەزار بۆشکه لە بڕی نەوتی هەناردەكراوی ساڵی ٢٠١١ كەمترە.
ئێران كە ئێستا لە ناوچەدا زۆر بە توندی خەریكی ڕكەبەری كردنی عەرەبستانی سعوودییە، بە تەمایە وەدواكەوتنی ئەم چەند ساڵەی پیشەسازیی نەوتی خۆی قەرەبوو بكاتەوە كە بەهۆی گەمارۆكانەوە تووشی هاتبوو، هه‌روه‌ها دەیهەوێ بازاڕەكانی پێشووی خۆی وە دەست بێنێتەوە.
جێی باسە سەرەڕای ئەوەی كە بەرهەمهێنانی نەوت له ئێستادا ٣ هێندەی پێشوو زیادی كردووەو بە هەمان شێوەش نرخی نەوت ڕوو لە زیاد بوونە، بەڵام تا ئێستاش ئه‌وه هیچ كاریگەرییەكی لەسەر ژیانی خەڵك، بە تایبەت لە ڕووی كار‌و شوغڵ‌و ڕەوتی گەشەكردن‌و وه‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی پرۆژەكانی ئاوەدانكردنەوەو ده‌ست به‌کاربوونه‌وه‌ی کارگه‌و یه‌که پیشه‌سازییه‌کان بە تایبەت لە كوردستان نەبووە.