ڕۆژنامەی گاردیەن چاپی بریتانیا نووسیویەتی: “ڕێژیمی ئێرانو تالیبان سەلماندیان كە سەرەڕای بوونی كێشەی قووڵیی ئیدئۆلۆژیكیی نێوانیان، بەڵام ئامادەن له زۆر کاتدا هاوكاریی یەكتر بكەن.”
ئەم سەرچاوەیە هەروەها نووسیویەتی: كوژرانی ڕێبەری بزووتنەوەی تالیبان لە ئوتووبانی سنووریی ئێران، دەرخەری ڕوانگەیەكی نوێ بە نیسبەت پێوەندیی ئاڵۆزی نێوان ئەم ڕێکخراوه تێرۆریستییهو ڕێژیمی ئێرانە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئەم ڕۆژنامە بریتانیاییە، بەپێی مۆری ئیدارەی كۆچبەری لەسەر پاسپۆرتی پاكستانیی مەلا مەنسوور که لە جانتایهک لە نزیك ماشێنەكەی دۆزراوەتەوە، دەركەوتووە كە مەلا مەنسوور یەكەم جار نزیكەی ٢ مانگ لەوە پێش چۆتە ئێران.
وەزارەتی دەرەوەی پاكستان ڕایگەیاندوە، ئەم پاسپۆرتەی كە بە ناوی خوازراوی “محەممەد والی بین شا محەممەد” بە دەست ڕێبەری تالیبانەوە بووە، مۆری چوون بۆ ئێرانی لێدراوە.
سەرچاوەیەكی ئەمنیەتیی پاكستان دەڵێ پاسپۆڕتی ڕێبەری تالیبانی ئەفغانستان دهری دهخا كە دوایین ڕۆژی سەفەری ئەو بۆ ئێران ڕێكەوتی ٩ی خاكەلێوەی ٩٥ بووە.
شایانی باسه چهند لهوه پێش فڕۆكەی بێ فڕۆكەوانی ئامریكا، لە نزیك شاری “ئەحمەد وال” لە جادەی ئوتووبانی كووەیتەو سنووری ئێران، ئەم ماشێنەی كردە ئامانج كە ڕێبەری تالیبانی ئەفغانستانی لە پاكستانەوە دەبرده ئێران.