لە درێژەی شەپۆلی دەسبەسەرکردنی هاوڵاتییان لە کوردستان، سێ هاوڵاتیی دیکەی خەڵکی میاندواو لەلایەن ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە لەو شارە دەسبەسەر کران.
ڕۆژی سێشەممە ٢٥ی گەڵاوێژی١٤٠١ی هەتاوی سێ هاوڵاتیی بە ناوەکانی”ئەحمەد گورگین”کوڕی مەولوود،”پەیمان تەهازادە”کوڕی عومەر و “ئیسلام فەیزی”کوڕی حەبیب خەڵکی گوندی”گامێشگۆڵی”سەر بە شاری میاندواو لەلایەن ئیتلاعاتی ڕیژیمەوە و بە ئەشکەنجە و لێدان دەسبەسەر و گوازراونەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
جێگای ئاماژەیە، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا پێنج هاوڵاتیی خەڵکی میاندواو لە لایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراون.
شایانی باسە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەسبەسەر کران و شوێنی ڕاگیرانی ئەم پێنج هاوڵاتییە لەبەر دەست دا نییە.