کۆمه‌ڵێک له چالاکانی چالاکانی سیاسیی و مەدەنی رۆژهەڵاتی کوردستان دوای مانگرتنی محه‌ممه‌د سدیق که‌بودوه‌ند، سه‌رۆکی گیراوی مافی مرۆڤی کوردستان که‌مپینێکیان له ژێر ناوی ” تا ئازادیی که‌بودوه‌ند” وه‌رێ خستوه‌و داوا ده‌که‌ن ناوبراو ئازاد بکرێ.
محه‌ممه‌د سدیق که‌بودوه‌ند زیاتر له دوو حه‌وتوویه بۆ ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین به کردنه‌وه‌ی په‌روه‌نده‌یه‌کی ئه‌منیه‌تی له دژی له ده‌زگای قه‌زایی مانی له خواردن گرتوه، ئه‌ویش له حاڵێکدا که به‌هۆی ئه‌و کۆمه‌ڵه نه‌خۆشییه‌ی له زیندان تووشی بووه، مانگرن بۆ ئه‌و زۆر خراپه‌و گیانی که‌وتۆته مه‌ترسییه‌وه.
له به‌شێکی ڕاگه‌یه‌ندراوی که‌مپینه‌که هاتوه که لە گەڵ نیزیکبوونەوە لە وادەی کۆتایی ١١ ساڵ زیندانی سەپێندراو بە سەر محەممەد سدیق کەبوودوەنددا، کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی بەردەوام خەریکی درووست‌کردنی فایلی نوێ لە دژی ناوبراون تا ماوەی زیندان و بەندکرانی بۆ درێژ بکەنەوەو نەهێڵن دەرەوەی زیندان ببینێ‌و درێژە بە تێکۆشانی مرۆڤدۆستانەی خۆی بدا.
له درێژه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا به ئاماژه به بارودۆخی جهستهییو ڕوحیی کهبودوهندو مه‌ترسیی ئه‌و مانگرتنه‌ی له سه‌ر گیان‌و سڵامه‌تیی ئه‌و، هاتوه: که هەموو ئەوانە دەخوازن ئێمە خه‌ڵکی کوردستان لە سەر هەست بین، ببین بە دەنگی سەرۆکی مافی مرۆڤی کوردستان لە زیندان‌و یەکدەنگ‌و یەکگرتوو دژ بە زوڵم‌و ستەمی کۆماری ئیسلامی لە سەر کەبوودوەندو زیندانیانی سیاسی‌و مەدەنیی دیکه‌ی کورد لە زیندانەکانی ئەم رێژیمەدا بوەستینەوە.
محه‌ممه‌د سدیق که‌بودوه‌ند ڕۆژی ١٠ ی پووشپه‌ڕی ساڵی ٨٦ ی هه‌تاوی به تۆمه‌تی هه‌وڵدان دژی ئه‌منیه‌تی نیشتمانیی ئێران به‌هۆی دامه‌زراندنی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان ده‌سبه‌سه‌رو سزای ١١ ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پا.