وەفادارانی دێموکرات لە یادی ٧٧ ساڵەی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ناوچەی ” لەیلاخ” لە پارێزگای سنە،چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو لە کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە، ڕۆژی ٢٥ی گەلاوێژی ١٤٠١ی هەتاوی، ئەندامانی حیزب و ڕێبوارانی ڕێگای دێموکرات، بەبۆنەی ٧٧ ساڵەی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان و جەژنی یەکگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموکرات، لە ناوچەی لەیلاخ، لە گوندی خانئاوا، تازاوای گامیشان، ئاویی گەناو، سەدی قووچم، بە نووسینی دروشم و بڵاوکردنەوەی پوستێر و تراکت یادی ٧٧ ساڵەی دامەزرانی حیزبی دێموکرات و جەژنی یەکڕیزی بنەماڵەی گەوەرەی دێموکراتیان بەرز ڕاگرت.
لەلایەن کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە دەسخۆشی و ماندوونەبوونی خۆمان بە هاوڕێیانی حیزبی دێموکرات لە ناوچەی لەیلاخ دەڵێین و بەردەوامییان بۆ بە ئاوات دەخوازین و بە هیوای ئازادی و سەرکەوتنی کوردستان.