دوو هاوڵاتیی خەڵکی گوندی “ساروقامیش”ـی سەربە شاری میاندواو بە ناوەکانی “ئەمین حوسێنزادە و مستەفا بلاز” لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە لەو شارە دەسبەسەر کران.
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، بەبێ هیچ بەڵگەیەک هەڵیانکوتایە سەر ماڵی “ئەمین حوسێنزادە و مستەفا بلاز” لە گوندی “ساروقامیش”ـی سەربە شاری میاندواو و دەسبەریان کردن و بۆ لێپرسینەوە گوازراونەتەوە بۆ یەکێک لە گرتنگەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران لە ورمێ.
سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەو دوو هاوڵاتییە، لەلایەن ناوەندی سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە، هیچ زانیارییەک لەبارەی شوێنی ڕاگرتن هۆکاری دەسبەرکرانیان پێ ڕانەگەیاندوون.