٢٤٠ یەكەی بەرهەمهێنان لە كرماشان له کار وەستاون‌و كاربەدەستان بەڵێنیان داوە ٥٠ یەكەیان وه‌گه‌ڕ بخه‌نه‌وه.
نێعمەتوڵڵا حەقیقی، سەرۆكی ڕێكخراوی پیشەسازی كانگا‌و بازرگانیی پارێزگای كرماشان گوتی ٥٠ یەكە لە ٢٤٠ یەكەو کارگا ناچالاك‌و ڕاوەستاوی ئەم پارێزگایە بوودجەی بۆ دیاری دەكرێ‌و تا كۆتایی ئەم ساڵ وه‌گه‌ڕ ده‌خرێنه‌وه.
ناوبراو دەڵێ ١١٠ میلیارد تمەن بۆ وه‌کارخستنه‌وه‌ی ئەم ٥٠ کارگه داخراوەی پارێزگای كرماشان پێویستە كە بە وەگەڕخستنەوەیان ١٣٦٧ كەس لە بێكاری ڕزگار دەبن.
سەرۆكی ڕێكخراوی پیشەسازی كانگا‌و بازرگانیی پارێزگای كرماشانیش گوتی كۆی یەكەكانی بەرهەمهێنان كە مۆڵەتی پارێزگای كرماشانیان هەیە ٩٦٣ یەكەیە كە لەوه‌نده ٢٤٠ یەكەیان بە هۆی نەبوونی بازاڕی فرۆشتن لە چالاكی وەستاون.
حەقیقی هەروەها گوتی سەدی 26ی گیروگرفتی کارگا داخراوه‌کانی ئەم پارێزگایە، قەرزە دواكەوتوو و كەڵەكەبووەكانی ئەم یەكانەیە. هه‌روه‌ها نەبوونی بازاڕی فرۆشتن، نەبوونی پارەی نەغد، گیروگرفتی بەڕێوەبەری‌و له کارکه‌وتنی ده‌زگاو ئامێرەكانیش چه‌ند هۆکارێکی دیکه‌ی داخران‌و له کارکه‌وتنی ئەم کارگاو یه‌که پیشه‌سازییانه‌ن.