پڕۆژەی ئاسنەڕێی پارێزگای ئیلام كە چەندین ساڵە قەرارە جێبەجێ بكرێ‌و هەموو ساڵی بە بیانووی جۆراوجۆر ئەم پڕۆژەیە دوا خراوه، ئێستا ماوه‌یه‌که به ته‌واوی کاره‌کانی ڕاگیراوه.
چاوه‌دێرانی سیاسی له ئیلام ده‌ڵێن لە دوایین بەڵێن‌دا قەراربوو ئه‌و پڕۆژه‌یه له‌لایەن شیركەتێکی بیانی به شێوه‌ی فاینانس جێبەجێ بكرێ، بەڵام تا ئێستا ئه‌وه‌ش هەر لە چوارچێوەی قسەدا ماوه‌ته‌وه.
پارێزگای ئیلام بە هۆی تۆپۆگرافیی كوێستانی یەكێك لەم پارێزگایانەی کوردستانه كە لە بواری ژێرخانی پێوه‌ندییه‌کانه‌وه که‌مترین ئاوڕی لێ دراوه‌ته‌وه‌و هه‌ر ئه‌وه‌ش بۆته هۆی ئەوەی كە ئەم پارێزگایە كەمتر گەشە بكا‌و چەند ساڵە لە بەڵێنیی پێكەوە به‌ستنه‌وه‌ی ئاسنەڕێی ئیلام بە هێڵی گشتیی سه‌رتاسه‌ریی ئێران تێپەڕ بووە، بەڵام هەموو ساڵێ هه‌ر بەڵێنیی دەدرێ‌و جێبەجێش ناكرێ. ئه‌وه له حاڵێک دایه که لە دەوڵەتی ڕابردووش‌دا قوڵینگی دروستكردنی ئەم پڕۆژەیە لێ‌دراوە بەڵام ماوەی ٤ ساڵە هه‌ر له جێی خۆیه‌تی.
عەسگەری، جێگری كاروباری ئابووریی پارێزگای ئیلام‌یش لە پێوەندی لەگەڵ ڕێگەو بانەوەكانەوە دەڵێ بوودجەی پێویست بۆ جێبەجێكردنی ئاسنەڕێی شائاباد بۆ ئیلام بڕی ٢٠٠ تا ٣٠٠ میلیۆن یۆرۆ هەڵدەگرێ‌و بۆ ئاسانكارییەكانی دیكەی ته‌واوکردنی ئەم پڕۆژەیە ٤٠٠ تا ٥٠٠ میلیارد تمەنی دیكەش پێویستە.