وەزیرانی بەرگریی ئیسرائیل و ئەمریکا، لە پیوەندییەکی تەلەفونیدا، لە سەر ئەوەیکە چۆن ڕێگە نەدەن ڕێژیمی ئێران دەستی بە چەکی ناوکیی ڕابگا، وتووێژیان کرد.
ڕۆژی سێشەممە ٢٥ گەلاوێژی ١٤٠١ی هەتاوی، لۆیید ئاستین، وەزیری بەرگریی ئەمریکا و بێنی گانتس، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل، لە پێوەندییەکی تەلەفوونیدا وێڕای تاوتوێکردنی بەرژەوەندییەکان و سیاسەتەکانی هاوبەشی هەردوولا لە ناوچەکە، لە بارەی هەنگاوە پیویستەکان بۆ پێشگرتن بە چەکی ناوکیی ڕێژیمی ئێران وتووێژیان کرد و جەختیان لەسەر ئەوە کردەوە کە بە هاوکاریی هەردوولا ڕێگە نەدەن کۆماری ئیسلامیی ئێران دەستی بە چەکی ناوکی ڕابگا.
هەردوو وەزیرانی بەرگری ئیسرائیل و ئەمریکا، لەگەڵ هەڵسەنگاندنی دۆخی ئاسایشی ناوچەکە و جەختکردنەوە لەسە ئەوەیکە لەو بارەیەوە بەردەوام وەکوو هاوپەیمان ناوچەکە بپارێزن و لەو بارەیەوە ئیسرائیل بۆ چەندەمین جار ئەوەی دووبارە کردەوە کە ئەگەر بە تەنیاش بێ هیچ کات ڕێگە بەوە نادا کە تاران ببێتە خاوەن چەکی ناوکیی.