سێهەمین پلینۆمی کۆمیتەی ناوەندیی هەڵبژێرداوی کۆنگرەی شازدەهەمی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە ئامادەبوونی ئەندامانی ئەسڵیو جێگرانی کۆمیتەی ناوەندیی حیزب، رۆژی شەممە، رێکەوتی ١ی جۆزەردانی ١٣٩٥ی هەتاوی دەستی بە کارەکانی کرد‌و دوای سێ رۆژ کاری بەردەوام، ئێوارەی رۆژی دووشەممە کۆتایی بە کارەکانی هێنا.
یه‌که‌م بڕگه‌ی کاری پلینۆم باس له ڕاپۆرتێکی سیاسی بوو که له‌لایه‌ن کاک خالید عه‌زیزی، سکرتێری گشتیی حیزبه‌وه پێشکێشی پلینۆم کرا.
لە سەرەتای راپۆرتەکەدا به‌ڕێز سکرتێری حیزب وێڕای لێکدانه‌وه‌ی بارودۆخی رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست، ئاماژه‌ی به‌و ڕاستییه کرد که دیارده‌ی داعش سه‌ره‌ڕای دروستکردنی کۆمه‌ڵێک گیر‌و گرفت‌و ئاژاوه له ناوچه‌که، ده‌رفه‌تێکی له‌باری بۆ پرسی کورد به گشتی دروست کردوه که ده‌کرێ به یه‌کگرتوویی نێوماڵی کورد، که‌ڵکی باشی لێ وه‌ربگیرێ.
لە ژێر رووناکایی ئەم بەشە لە راپۆرتەکەدا، کۆمیتەی ناوەندیی حیزب پێی وابوو قوتبی رۆژاوا لە ماوەی یەک ساڵی رابردوودا هەوڵی داوە بە دووری‌کردن لە گرتنه‌به‌ری رێکاره کلاسیکه‌کان، هەڵوێستی عەمەلی‌و پراگماتیک بگرێتە بەرو لانیکەم لە کورتخایەندا، تەعامول‌و هاوکاریی لەگەڵ سەرجەم لایەنەکانی دژبەری داعش هه‌بێ.
هەر لەم پێوەندییەدا، رێبەریی حیزب پێی وابوو کۆماری ئیسلامی بە نیشاندانی روخسارێکی دژە داعشیانە لە خۆی، هەوڵ دەدا سیاسەتو ئامانجه‌کانی خۆی بپێکێ. کۆمیته‌ی ناوه‌ندی حیزب پێی وابوو حزووری کۆماری ئیسلامی له ئاڵۆزییه‌کانی سووریه‌و عێراق له درێژخایه‌ندا دەبێتە سەرئێشەیەکی گەورە هه‌م بۆ گه‌لانی ناوچه‌که‌و هه‌م بۆ کۆمەڵگای نێونەتەوەیی.
هه‌ر لە درێژەی ئەم بەشە لە کاری پلینۆم‌دا پرسی کورد بە گشتی و پاشان دۆزی کورد هەر کام لە بەشەکانی کوردستان بەجیا هاتە بەرباس.
له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ باشووری کوردستان، کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان، پرسی راپرسی‌و سەربەخۆیی بە مافی بێئەملاو ئەولای باشووری کوردستان دەزانێ‌و پێی وایە یەکریز و یەکگرتوویی نیوان هیزە سیاسییەکانی ئەم بەشە لە کوردستان لەم پێوەندییەدا زیاتر لە هەمیشە پێویستە.
سه‌باره‌ت به باکووری کوردستان، کۆمیته‌ی ناوه‌ندی وێڕای ده‌ربڕینی نیگه‌رانی له بارودۆخی ئه‌و پارچه‌یه، پێی وابوو که له کاتێک دا که ده‌رفه‌تی باش بۆ چاره‌سه‌ری ئاشتییانه‌ی پرسی کورد هاتبووه گۆڕێ، شەڕو خوێنڕشتنی چەند مانگی رابردوو، هیوای سەرلەنوێی بۆ دەسپێکردنەوەی پرۆسەی ئاشتی زۆر کەمڕەنگ کرۆتەوە، بۆیە هیواداره که هه‌ردوولایه‌نی تورک‌و کورد تێ‌بکۆشن که شه‌ڕو لێک کوشتن نه‌بێ به نه‌خشه‌رێگای چاره‌سه‌ری کێشه‌که.
لە بەشێکی دیکەی کاری پلینۆم‌دا وێڕای ئاوڕدانەوە لە کۆمەڵێک پرس‌و ڕووداوی شیاوی ئاوڕلێدانەوەو قسە لەسەرکردن، هەڵبژاردنەکانی چەند مانگ پێشی نوێنەران بۆ پارلمانی ئێران لە کوردستان‌و هەڵوێستی حیزبی دێموکراتی کوردستان خرانەوەو بەر باس‌و خوێندنەوەیان بۆ کرا. هەر لەم پێوەندییەدا پلینۆم بۆ جارێکی دیکە پێداگریی لە سەر هەڵویستی حیزب له سه‌ر بایه‌خدان به سیاسه‌تی فره‌ره‌هه‌ندی له رووبه‌رووبوونه‌وه له گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی ئێران‌و جۆری روانینی حیزب بۆ جموجۆڵەکانی نێوخۆی وڵات لە ژێر خوێندنەوەی “کەڵک وەرگرتن لە دەرفەتەکان بە قازانجی زیاتر مەترەحکردنی پرسە نەتەوەییە و نیشتمانییەکانی خەڵکی کوردستان” کردەوە.
هەر لە درێژەی ئەم بڕگە لە راپۆرتی سکرتێری گشتیی حیزب‌دا بە سەرنجو بایخەوە خوێندنەوە بۆ جموجۆڵی مافخوازانەی خەڵکی کوردستان بەرانبەر بە سیاسەتەکانی رێژیمی کۆماری ئیسلامی کراو، حزووری ماناداداری خەڵکی کوردستان لە پرسەکانی نەورۆزی، ژینگەپارێزی‌و پیکهێنانی کۆڕ‌و کۆبوونەوە فەرهەنگی‌و ئەدەبیو جەماوەرییەکان‌و له سه‌ریه‌ک بێ ته‌فاوه‌ت نه‌بوون به‌رانبه‌ر به رووداوهکانو رووبه‌رووبوونه‌وه له گه‌ڵ سیاسهتو پڕۆژه‌کانی کۆماری ئیسلامی، به‌رزنرخاند.
لە درێژەی کارەکانی سێهەمین پلینۆمی کۆمیتەی ناوەندیی حیزب‌دا گەڵاڵەی پێشنیاریی دەفتەری سیاسیی حیزب بۆ رێکخستنه‌وه‌ی پێکهاته‌ی ئۆڕگانی‌و تەشکیلاتیی حیزب خرایە بەر باس کە دوای دەستنیشانکردنی ئەولەویاتی کار‌و تێکۆشانی حیزب لە داهاتووداو، هەروەها بیروڕاگۆڕینەوە لە سەر چۆنیەتیی سازماندانی حیزب، گەڵاڵەی پێشنیاری بۆ سازماندەیی حیزب پەسەند کراو دەفتەری سیاسیی راسپێردرا بۆ جێبەجێ کردنی.
کۆمیته‌ی ناوه‌ندی هه‌روه‌ها له درێژه‌ی کاره‌کانی پلینۆم‌دا، چه‌ند که‌س له هاوڕێیانی حیزبی وه‌ک راوێژکاری کۆمیته‌ی ناوه‌ندی ههڵبژارو له درێژه‌ی ئەم بەشە لە کاری پلینۆم‌دا باس لە سەر دابەشکردنی کار‌و ئەرکی ئەندامانی رێبەریی کراو وێرای وەرگرتنی بۆچوون‌و نەزەری هەرکام لە ئەندامانی رێبەری لە سەر کار‌و ئەرکەکانی داهاتوویان، دەفتەری سیاسیی حیزب راسپێردرا کە لە چەند رۆژی داهاتوودا بە راوێژ لە گەڵ ئۆڕگانەکانی حیزب ئەم ئەرکە بە جێ بگەیەنێت.
لە دوایین بڕگەی کارەکانی پلینۆم دا، کۆمەڵە باسێکی تەشکیلاتیی پێوەندیدار بە نێوخۆی حیزب هاتە ئاراوە کە داوی هاتنە بەرباس و قسە لە سەر کردنیان، بڕیار‌و راسپارەیان لە سەر دراو بۆ بەجێگەیاندنیان دەفتەری سیاسی‌یان لە سەر ئەرکدار کرا.
حیزبی دێموکراتی کوردستان
ده‌فته‌ری سیاسی
٤ی جۆزه‌ردانی ١٣٩٥