• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

بەڕێوەچوونی سمینارێکی هاوبەش بەبۆنەی یادی ٧٧ ساڵەی دامەزرانی حیزبی دێموکرات

بەرواری بڵاو کردنەوە 2022/08/16
جۆری بابەت: هەواڵی حیزبی, کوردستان

هەردوو لایەنی حیزبی دێموکرات، لە یادی ٧٧ ساڵەی دامەزرانی حیزبدا و لە  دواقۆناغەکانی یەکگرتنەوە‌دا، سمینارێکی هاوبەشیان بۆ بەڕێزان حەسەن شەرەفی و عومەر باڵەکی پێک هێنا.

ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی گەلاوێژی ١٤٠١ی هەتاوی، بە بەشداریی بەڕێز مستەفا هیجری (لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران) و بەڕیز خالید عەزیزی (سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان) و سەدان کادر و پێشمەرگەی بنەماڵەی گەورەی دێموکرات و لە دواقۆناغەکانی یەکگرتنەوەی حیزبی دێموکراتدا و بەبۆنەی ٧٧هەمین ساڵڕۆژی دامەزرانی ئەو حیزبە، سمینارێکی هاوبەش بۆ بەڕیزان کاک “حەسەن شەرەفی، جێگری یەکەمی لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و کاک “عومەر باڵەکی”، ئەندامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستان، لە یەکێک لە بنکەکانی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەڕێوە چوو.

سمینارەکە بە خوێندنەوەی سروودی نەتەوایەتیی ئەی ‌ڕەقیب و ساتێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی سەرجەم شەهیدانی ڕێگەی ڕزگاریی کوردستان دەستی پێکرد. پاشان بەڕێز حەسەن شەرەفی، جێگری یەکەمی لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە دەسپێکی قسەکانیدا باسی لەوە کرد کە بەڕێوەچوونی ئەم سمینارە هاوکاتە لەگەڵ دواقۆناغی یەکگرتنەوەی هەر دوو لایەنی دێموکرات و ئەوەش مزگێنییەکی خۆشە بۆ خەڵکی بەئەمەگی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و بیری هێنایەوە کە ٢٥ی گەلاوێژ هاوکاتە لەگەڵ دامەزرانی کۆمەڵەی ژیانەوەی کوردستان “ژێکا‌ف” کە سێ ساڵ دواتر حیزبی دێموکراتیش لەو ڕێکەوتە‌دا دامەزرا و دامەزرێنەرانی ژێکاف هەمان دامەزرێنەرانی حیزبی دێموکرات بوون.

ڕێزدار شەرەفی لە بەشیکی دیکەی قسەکانیدا وتی: “دامەزرانی حیزبی دێموکرات ئاوات و ویستی خەڵکی شۆڕشگێڕی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی وەدی‌هێنا و دامەزرانی کۆماری کوردستانی لێکەوتەوە کە پەرچەکردارێک بوو بەرامبەر بە دەسەڵاتی دیکتاتۆری ڕێژیمی پاشایەتی کە ئەمەش شانازییەکی مەزنە بۆ حیزبی دێموکرات کە لە هیچ کات و سەردەمێکدا سەری بۆ هیچ دەسەڵاتێکی پاوانخواز نەوی نەکردووە و هەمیشە بە شانازییەوە بەرگری لە مافی ڕەوای گەلەکەی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کردووە. حیزبی دێموکرات لە کاتی دامەزرانی کۆماری کوردستان‌دا، وێرای ئەوەی کە وەکوو ئێستا ڕاگەیاندن بەو شێوەیە بەرفراوان و ئاسان نەبووە بەڵام سەرنجی تەواوی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی بۆ لای خۆی ڕاکێشا و دوای کۆماری کوردستانیش هەمیشە خاوەنی زۆرترین جەماوەر و لایەنگر بووە، ئەوەش دەرخەری ئەوەیە کە حیزبی دێموکرات حیزبی کۆمەڵانی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە.”

ناوبراو لە کۆتایی وتەکانیدا ئاماژەی بەوە کرد کە حیزبی دێموکرات باوەڕی تەواوی بە یەکسانی ژن و پیاو هەیە و لەو بوارەدا لەسەر هەموو پڕەنسیپەکانمان پێداگرین.

دواتر بەڕیز عومەر باڵەکی، ئەندامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستان، وێڕای خۆشحاڵی دەربڕین لە بە ئەنجام گەیشتنی پڕۆسەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی دێموکرات، بە ئاماژە بە کاریگەریی حیزبی دێموکرات لەسەر گەشەی هەست و بیری نەتەوەیی، بابەتێکی پێشکەش بە ئامادەبووان کرد و وتی: “گەشەی بیری نەتەوەیی بە پاڵپشتی حیزبی دێموکرات نەک هەر لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەڵکوو لە هەر چوارپارچەی کوردستان ڕەنگدانەوەی هەبووە و دامەزراندنی حیزبی دێموکرات پێویستییەکی مێژوویی بوو کە لەسەر دەستی پێشەوا قازی محەممەد و لەسەردەمی خۆیدا دامەزراوە و لەو هەلومەرجە بە قازانجی بەرژەوەندییەکانی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان ڕۆڵی کاریگەری هەبووە.”

هەروەها بەڕێز باڵەکی لە بەشێکی دیکەی وتەکانیدا باسی لەوە کرد کە: “دامەزرانی حیزبی دێموکرات لە سەردەمی ڕێژیمی پاشایەتیی پەهلەوی‌دا، بەرپەرچدانەوەیەکی بەهێز بوو بەدژی ئەو ڕێژیمە و حیزبی دێموکرات بۆ پەرەپێدانی بیری شوناسخوازی نەتەوەیی کەوتە دروست کردنی هیما نەتەوایەتییەکانی وەک ئاڵا، سروودی نیشتمانی، سپای میللی، بەرەسمی دانانی زمانی کوردی ، جیژنی نەتەوەیی و لە هەمان کاتدا دروست کردنی هاوپێوەندی نەتەوەیی لە هەر چوارپارچەی کوردستان و دروست کردنی بەستێنی ئاشتەوایی نێوان عەشیرە کوردەکاندا.”

ناوبراو لە کۆتایی قسەکانیدا ئاماژەی بەوە کرد کە ئیستاش دوای ٧٧ساڵ، گوتاری حیزبی دێموکرات پێداگری لەسەر یەکیەتیی نەتەوەیی، دانی سەنگ و قورسایی بە خەباتی مەدەنی، باوەڕمەند بوون بە چارەسەریی ئاشتیانەی پرسی کورد، پاریزگاری لە سەروەرییە نیشتمانییەکان و هاندانی خەڵک لە رۆژهەڵاتی کوردستان بۆ پاریزگاری لە ژینگە و کلتور وفەرهەنگی نەتەوەیی دەکا.

شایانی باسە کە سمینارەکە بە شادی و خۆشحاڵیی بەشداربووان بەبۆنەی گەیشتن بە دواقۆناغەکانی پڕۆسەی یەکگرتنەوەی حیزبی دێموکراتەوە کۆتایی پێهات.

 

1 لە 16
- +

1.

2.

3.

4.

5.

6.

7.

8.

9.

10.

11.

12.

13.

14.

15.

16.

بابەتی هاوشێوە

بەشی سەرەکی

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31
بەشی سەرەکی

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31
بەشی سەرەکی

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist