ژنە چالاکێکی خەڵکی شاری سەردەشت بەناوی “ناسکە ئیسماعیلی” کە زستانی ڕابردوو لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرابوو، سزای ١٩مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامیی ئێران، سزای ١٩مانگ بەندکرانی بە تۆمەتی دژایەتی لەگەڵ ڕێژیمی ئێراندا بەسەر ناسکە ئیسماعیلی، یەکێک لە چالاکانی خەڵکی شاری سەردەشت سەپاند.
ناسکێ ئیسماعیلی، زستانی ساڵی ڕابردوو، دوای ئەوەی لە سنووری سەردەشت، خۆی ڕادەستی هێزە تێرۆریستییەکانی سپای پاسدارانی ڕێژیمەوە کردبوو و لەلایەن ئەو هێزەوە دەسبەسەر کراوە و لەو کاتەوە لە مافی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش بووە و ئازار و ئەشکەنجەی زۆری دەروونی و جەستەییش دراوە.