دوو کرێکاری خەڵکی شارەکانی بانە و نەغەدە بەناوەکانی “عەلی یوسفی و محەممەد قەدیمی” بەهۆی ڕووداوی کار و نەبوونی کەرەستەی خۆپاراستنی کار، گیانیان لەدەست داوە.
بەپێی هەواڵی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان (چاونیوز)، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، عەلی یوسفی و محەممەد قەدیمی، دوو کرێکاری خەڵکی شارەکانی بانە و نەغەدە لە کاتی کارکردندا بەهۆی ڕووداوی کار و نەبوونی کەرەستەی خۆپارێزیی کارەوە گیانیان لە دەست دا.
کرێکارانی کوردستان و ئێران بە هۆی سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەو پەڕی خراپیی دۆخی ژیاندا دەژین، لەگەڵ ئەوەشدا لە کاتی کارکردن لە کۆمپانیا و بیناکان، هیچ کەرەسەتەیەکی خۆپارێزیان پێ نادرێ و ناوەندە پەیوەندیدارەکانی ڕێژیمی ئێرانن لەو بارەیەوە هیچ گرینگییەک بە تەندروستی و سڵامەتیی کرێکاران نادەن.