هاوڵاتییەکی خەڵکی شنۆ لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیمەوە لە شاری شنۆ دەسبەسەر کرا.
بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان(خۆڕاگری)،ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی گەلاوێژی ١٤٠١ی هەتاوی، هاوڵاتییەکی خەڵکی شنۆ بەناوی “ئەنوەر پەیغامی” لەلایەن چەکدارە ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیمەوە لە و شارە دەسبەسەر و بۆ شوێنێكی نادیار گوازرایهوه.
شایانی باسە، لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا تا ئێستە چوار هاوڵاتیی خەڵکی شاری شنۆ لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون.