ئەندامان و دڵسۆزانی حیزبی دێموکرات لە شاری پیرانشار بەبۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ چالاکیی بەرینی تەبلیغییان بەڕیوە برد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، شەوی ڕابردوو ٢٥ی گەلاوێژ، ساڵڕۆژی دامەزرانی حیزبی دێموکرات و بەبۆنەی جێژنی یەکگرتنەوەی دێموکراتەکان، ئەندامان و دڵسۆزانی حیزب لە شاری پیرانشار چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
ئەو شوێنگەلەی کە کاری تەبلیغییان لێ بەڕیوەچوو بریتین لە: جادەی مەرزی، کەمەربەندی کۆنە خانی، شەقامی مام خەلیل، شەقامی باران، شەقامی بەهەشتی و کەمەربەندی ئیمام جومعە.
لەلایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە وێڕای دەسخۆشی و ماندوونەبوونی لە دڵسۆزان و ئەویندارانی ڕێگای قازی، قاسملوو و شەرەفکەندی، لە شاری پیرانشار دەکەین و سەرکەوتنی زیاتریان لە ئەرک و کارەکانیاندا بۆ بە ئاوات دەخوازین.