ڕۆژنامەی “جەهانێ سەنعەت” لە نوێترین ژمارەی خۆیدا نووسی: کە ئاماری ژێرهێڵی هەژاری لە سەردەمی ئینقلابدا سەتا ٢٠ بوو و لە ئێستادا سێ هێندە زیادی کردووە.
ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی گەلاوێژی ١٤٠١ی هەتاوی، ڕۆژنامەی ” جەهانێ سەنعەت ” لە ڕاپۆرتێکدا بە سەردێڕی “نیو سەدە هەڵە” نووسی: لە ساڵی ١٣٥٧ی هەتاویدا نزیکەی سەتا ٢٠ی خەڵکی ئێران، لەژێرهێڵی هەژاریدا بوون، ئەو ڕێژەیە لە ساڵی ١٣٦٨ و پاش تەواوبوونی شەڕی نێوان ئێران وعێراق گەیشتە سەتا ٤٠ و لە کۆتایی سەدەی ١٣ واتە ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، سەتا ٦٠ی حەشیمەتی ئێران لەژێرهێڵی هەژاریدان.