نامیلکەی (گوڵاڵەی سوورمان خوێنی یارانە) بۆ یادی شەهید مووسا باباخانی لە ئامادەکردنی “ڕەحمان نەقشی” چاپ و بڵاو بۆوە.
نامیلکەی(گوڵاڵەی سوورمان خوێنی یارانە) بە بۆنەی یکساڵەی تیرۆری ناجوامێرانەی شەهید مووسا باباخانی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکرات کە ڕۆژی ١٤ی گەلاوێژی ١٤٠٠ی هەتاوی، لە شاری هەولێر بە دەستی تێرۆریستانی کۆماری ئیسلامیی ئێران شەهید کرا، لە نووسین و ئامادەکردنی “ڕەحمان نەقشی” چاپ و بڵاو بوویەوە، ڕوحی شەهید مووسا و هەموو شەهیدانی ڕێگای ئازادیی کوردستان شاد و ڕێگای خەبات و بەرخۆدانیان پڕ ڕێبوار بێت و مەرگ و نەمان بۆ بەرێوبەرانی ئەم جینایەتە سامناکە و دژە مرۆڤایەتییە.