قەرارگای خاتەمولئەنبیای سپای پاسداران که لە لێدانی بەنداوی “گتوند”دا كە كارەساتێكی ژینگەیی و ئاوارە و بێ ماڵ و حاڵ بوونی زۆربەی گوندنشینانی خووزستانی لێ كەوتەوە، دەوری هەبوو، ئێستا هەر چەشنە بەرپرسایەتییەك لەم بارەوە لە سەر شانی خۆی لادەبا و خۆی بە بێ تاوان دەزانێ.
بەنداوی “گتوند”ی سهروو یەكێك لە گەورەترین بەنداوەكانی ئێرانە كە لەسەر چۆمی كاروون لە باشووری ڕۆژاوای ئێران هەڵبەستراوە. لێدانی ئەم بەنداوە كە شیركەتی “سپاسەد” سەر بە قەرارگای خاتەمولئەنبیای سپای پاسداران پەیمانكاری بوو و شیركەتی “مەهاب قودس” سەر بە ئاستانی قودسی ڕەزەوی ڕاوێژی پێ دەدان، لە پارێزگای خووزستان دەستی پێ كرد.
هەڵەبستنی بەنداوی “گتوند” بوو بە هۆی ئەوەی كە زۆربەی گوندنشینانی ئەم ناوچەیە ئاوارە بن و هەروەها ژمارەیەك لە ئاسەوارە مێژووییەكانی سەردەمی ئەشكانی وەك شێرە بەردینەكان لەگەڵ مەترسیی لەنێو چوون بەرەوڕوو ببنەوە.
مانگی ڕێبەندانی ساڵی ڕابردوو عەلی مراد ئەكبەری، جێگری وەزیری جیهادی جووتیاریی ئێران، ڕێكخراوی ژینگەپارێزی لە لێدانی ئەم بەنداوە بە تاوانبار زانی، بەڵام مەعسوومە ئیبتكار سەرۆكی ڕێكخراوی پارێزگاری كردن لە ژینگەی ئێران گوتبووی: ژینگەپارێزی هیچ كات مۆڵەتی لێدانی بەنداوی گگتوند”ی لەسەر چۆمی كاروون بە هیچ كەس و لایەنێك نەداوە.
لە ساڵی ١٣٩٢ كۆمەڵێك لە خەڵكی “گتوند”ی خووزستان چوونە تاران و لە لای مەحموود ئەحمەدینژاد سەركۆماری پێشووی ئێران، بەدژی لێدانی ئەم بەنداوە شكایەتیان كرد.