چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریە: ڕێزان جاوید ئەندامی پێشووی بەڕێوەبەریی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان(پژاک) لە شاری قامیشلۆ لە ڕۆژاوای کوردستان بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیە و هاوکاریی ڕێژیمی ئێران تێرۆر کرا.
بە پێی هەواڵی چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریە، لە بۆردوومانەکەی ڕۆژی ١٥ی گەلاوێژی ١٤٠١ی هەتاوی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی تورکیەدا لە گەڕەکی سەناعەی قامیشلۆ، کە تێیدا چوار کەس گیانیان لەدەست دا، ژمارەیەک کەسیش برینداربوون، کە یەکێکیان یوسف مەحموود ڕەبانی، ئەندامی فەرماندەیی پژاک بوو، بە هاوکاریی و زانیاریی کۆماری ئیسلامیی ئێران و سپای قودسی ڕێژیم لە سووریە ئەنجام دراوە.
یوسف مەحموود ڕەبانی ناسراو به ڕێزان جاوید، خەڵکی مەهاباد و ئەندامی بەڕێوەبەری پارتی ژیانی ئازادی كوردستان (پژاك) بووه، ههروهها ماوهیهكیش هاوسەرۆکی کۆمەڵگەی دیموکراتیک و ئازادی رۆژهەڵاتی کوردستان – “کۆدار” بووە کە لە ڕۆژی ١٥ی گەلاوێژ بە هۆی هێرشی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی تورکیەوە بریندار دەبێ و دوو ڕۆژ دواتر واتە ڕۆژی ١٧ی گەلاوێژ گیانی لەدەست دەدا.