هاوڵاتییەکی خەڵکی بۆکان لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە
ڕۆژی پێنجشەممە٢٠ی گەڵاوێژی١٤٠١ی هەتاوی هاوڵاتییەکی خەڵکی بۆکان بە ناوی”محەممەد کەریمی خاهـ”خەڵکی بۆکان، بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەسبەسەر و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
شایانی باسە، بە دواداچوونی بنەماڵەکەی بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی ئەو هاوڵاتییە تا ئێستا بێئاکام ماوەتەوە.
تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەسبەسەرکران و شوێنی ڕاگیرانی ئەو هاوڵاتییە هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.