دایکی شه‌هێدێکی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له ناوچه‌ی بۆکان کۆچی دوایی کرد.
به‌پێی ڕاپۆرتی په‌یامنێری کوردستان‌و کورد ڕۆژی یه‌کشه‌ممه، ٢ ی جۆزه‌ردان دایه فاتمه که‌ریمیان، دایکی شه‌هید عه‌بدوڵلا مه‌حموودی به‌هۆی پیری‌و نه‌خۆشی کۆچی دوایی کرد.
دایه فاتمه وه‌ک هه‌موو دایکانی کوردستان ڕۆڵه‌کانی به چه‌رمه‌سه‌ری، به‌ڵام خۆشه‌ویستیی نیشتمان گه‌وره کردبوو، ئه‌و شانازیی به‌وه ده‌کرد که عه‌بدوڵڵای کوڕی ڕیزی خه‌باتگێره‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌ی هه‌ڵبژاردوه‌و دوای شه‌هیدبوونی کوڕه‌که‌شی هه‌موو جارێ ده‌یگوت، هه‌موو پێشمه‌رگه‌کان عه‌بدوڵلای کوڕمن.
ئه‌و تا دوا هه‌ناسه‌ی به یادو بیره‌وه‌ریی کوڕه شه‌هیده‌که‌ی ژیا‌و به ئاواتی سه‌رکه‌وتنی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌که‌ی‌و حیزبی دێموکراتی کوردستان بوو.
جێی بیرهێنانه‌وه‌یه که عەبدووڵلا مەحموودی، ناسراو به عه‌وڵا کانی‌درێژی مانگی رەزبەری ساڵی ١٣٦٢ لە شەرێکی نابه‌رامبه‌ر له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی رێژیم به‌ڵام حەماسی‌دا لە گوندی شیلاناوێ شەهید بوو.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان به‌و بۆنه‌یه سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌و که‌سوکاری دایه فاتمه ده‌کاو خۆی به شه‌ریکه خه‌میان ده‌زانێ.