سێ هاونیشتمانیی خەڵکی گوندی “بێمزۆرتی”ی، شنۆ لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کران.
سەر لەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٣ی گەلاوێژی ١٤٠١ی هەتاوی، سێ هاوڵاتیی خەڵکی گوندی “بێمزورتێ”ی، سەر بە شاری شنۆ، بە ناوەکانی “ئاڕەش پیری، هیوا میرزایی و زاهیر مورادی” لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی شنۆوە دەسبەسەر کران.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم بەبێ بەڵگەی قەزایی، ئەو سێ هاوڵاتییەیان دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواستۆتەوە و تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە لە هۆکاری دەسبەسەر کران و شوێنی ڕاگیرانیان هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.