فارسی
English
ئەمڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ ڕێکەوتی 6ی ئه‌یلول ساڵی 2026 | کاتژمێر 03:40
کوردستان و کورد
Advertisement
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
No Result
View All Result
کوردستان و کورد
No Result
View All Result

پەیامی سەرەخۆشیی دەفتەری سیاسیی حیزبی دیموکراتی کوردستان بە بۆنەی کۆچی دوایی حاجی سمایل‌ئاغای ئێلخانیزادە

بەرواری بڵاو کردنەوە 2016/05/23
in راگەیەندراوەکان

دوێنێ، یەکشەمە٢ی جۆزەردانی ١٣٩٥( ٢٢ی مانگی مای٢٠١٦)، حاجی سمایلاغای ئێلخانیزادە، وەزیری ڕێگاوبانی کۆماری کوردستان، لە شاری بۆکان ماڵاوایی یەکجاریی لە ژیان کرد.
حاجی سمایل‌ئاغای ئێلخانیزادە لە دەوڵەتی کۆماری کوردستان‌دا وەزیری ڕێگاوبان بوو. بە داخەوە تەمەنی کۆماری کوردستان زۆر کورت بوو‌ و ڕێبەرانی حیزبی دیموکراتی کوردستان‌و بەڕێوەبەران‌و بەرپرسانی دەوڵەتی جمهووریی کوردستان، دوای ڕووخانی کۆمار تووشی سزا‌و لێپرسینەوەو گرفتی جۆراوجۆر بوون. حاجی سمایل‌ئاغاش بە بۆنەی ڕۆڵی دیاری لە بەڕێوەبردن‌و پشتیوانیی کۆماری کوردستان‌دا هەتا ساڵانێکی زۆر، لە گەڵ گوشار‌و ئازار‌و ئەزییەتی کاربەدەستانی ڕێژیمی شایەتی بەرەوڕوو بوو، بەڵام ئەو کەسایەتییە نیشتمانپەروەرە، بە ئاگاداربوون لە پێگەی کۆماری شەهید‌و ئەو ئێعتیبار‌و خۆشەویستییەی خزمەت لەو کۆمارە‌دا بۆی پێک هێنابوو، لە هیچ هەلومەرجێکدا، پشتی لە ئامانجەکانی کۆماری کوردستان نەکرد‌و هەموو کات شانازیی بەو ڕۆژانەوە دەکرد کە لە خزمەت پێشەوا قازی محەممەدی سەرکۆمار‌دا ئەرکی نەتەوەیی‌و نیشتیمانیی بەڕێوە برد‌وەو تواناکانی خۆی‌و پشتیوانیی بنەماڵەکەی بۆ خزمەتی کۆماری کوردستان تەرخان کردوە.
ئەو کەسایەتییە، دۆست‌و خۆشەویست‌و پشتیوانی ڕێبەران‌و سیما دیارەکانی بزووتنەوەی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان‌و بەشەکانی دیکەی کوردستان بوو. ئەو، بۆ حیزبی دیموکراتی کوردستان‌و هەموو تیکۆشەران‌و دڵسۆزانی نەتەوەکەمان وەک یادگاری سەردەمێکی پڕشانازی لە مێژووی نەتەوەکەمان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، سەیری دەکرا. حاجی سمایل‌ئاغا، شایەدێکی زیندووی ڕووداوەکانی قۆناغێکی گرنگ لە ژیانی سیاسیی گەلەکەمان بوو، هەر بۆیە کۆچی دوایی ئەو، خەسارێکە بۆ هەموو لایەکمان.
حیزبی دیموکراتی کوردستان بە بۆنەی کۆچی دوایی حاجی سمایلاغای ئێلخانیزادە، سەرەخۆشی‌و هاوخەمیی گەرمی خۆی بە بنەماڵە‌و هەموو خزمان‌و کەسوکاری ڕەوانشاد سمایلاغا، هەر وەها بە خەڵکی بۆکان‌و هەموو ئەوینداران‌و هۆگرانی ڕێگا‌و ئامانجەکانی کۆماری کوردستان، ڕادەگەیەنێ.
یادی سمایلاغای ئێلخانیزادە وەک یاد‌و ناوی هەموو کەسایەتییە دڵسۆز‌و نیشتمانپەروەرەکانی نەتەوەکەمان بە بەرزی‌و زیندوویی دەمێنێتەوە.
حیزبی دیموکراتی کوردستان
دەفتەری سیاسی
٣/٣/١٣٩٥
٢٣/٥/٢٠١٦

Related Posts

راگەیەندراوەکان

ڕاگەیاندنی ژمارە ١ی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێرانلە سەر بە نێو هەڵبژاردنەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران

5 ساڵ ago
راگەیەندراوەکان

ڕاگەیەندراوی کۆمیسیۆنی پێشمەرگە بەبۆنەی کۆچی دوایی هاوڕێ مستەفا حەکیم‌زادە پێشمەرگەی دێرینی حیزبی دێموکراتی کوردستان

5 ساڵ ago
راگەیەندراوەکان

ڕاگەیاندنی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بە بۆنەی ١ی مەی ڕۆژی جیهانیی کرێکار

5 ساڵ ago

نوێترین

برینداربوونی کۆڵبەرێک لە سنوورەکانی پیرانشار

ڕێکەوتی 2021-05-10

هێنانی چینیەکان لەلایەن ڕێژیمەوە بۆ کوردستان بەمەبەستی بە تاڵانبردنی کانگاکان

ڕێکەوتی 2021-05-10

کەمکردنەوەی ئاوی ڕووباری فورات لەلایەن تورکیەوە

ڕێکەوتی 2021-05-10

زولنووری: فایلە دەنگییەکەی زەریف لە بنەڕەتدا بۆ بڵاوبوونەوە تۆمار کرابوو

ڕێکەوتی 2021-05-10

ڕێبەری دێموکراتەکانی سێنای ئەمریکا: ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران نابێ تەنیا لە بواری ناوکییەوە بێ

ڕێکەوتی 2021-05-10

دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی شاری سنە

ڕێکەوتی 2021-05-10

گیان لەدەستدانی کرێکارێکی خەڵکی مەریوان بەهۆی ڕووداوی کارەوە

ڕێکەوتی 2021-05-10

شەڕە دەندووکی تورکیە و ئێران لەسەر ناردنی میلیشیا بۆ یەمەن

ڕێکەوتی 2021-05-10

پێنتاگۆن: ئەو چەکوچۆڵەی کە لە دەریای عەرەب دەستی بەسەردا گیراوە لە ئێرانەوە ڕەوانەکراوە

ڕێکەوتی 2021-05-10

ئاگرتێبەردانی کونسوولخانەی ئێران لە کەربەلا

ڕێکەوتی 2021-05-10

وەدەنگهاتنی ٣٧ ڕێکخراوی مافی مرۆڤ سەبارەت بە ڕەشبگیریی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

ڕێکەوتی 2021-05-09

ناڕوونی چارەنووسی ٧هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی پارێزای سنە

ڕێکەوتی 2021-05-09

تێکدانی ژینگەی کوردستان لە ناوچەی سەردەشت لە لایەن کەسانی هەلپەرەستەو

ڕێکەوتی 2021-05-09

فەرزاد کەمانگەر و هاوڕێیانی پاش ١١ ساڵ لە لەسێدارەدرانیان تەرمەکەیان ڕادەستی بنەماڵەکانیان نەکراوەتەوە

ڕێکەوتی 2021-05-09

ناوەندی ئاسایشی ئاڵمان شێوەی دەورلێدانی گەمارۆکانی لەلایەن ئێرانەوە ئاشکرا کرد

ڕێکەوتی 2021-05-09
No Result
View All Result
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

© 2026 JNews - Premium WordPress news & magazine theme by Jegtheme.

Welcome Back!

Login to your account below

Forgotten Password?

Retrieve your password

Please enter your username or email address to reset your password.

Log In

Add New Playlist