بەهۆی گەمارۆکانی ئەمریکاوە بۆ سەر ڕێژیمی ئێران، هێڵی ئاسمانیی ئێران بۆ مالزی ڕاگیرا.
ڕۆژی هەینی ٢١ی گەلاوێژی ١٤٠١ی هەتاوی، مەقسوود ئەسعەد سامانی، بەرپرسی کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانیی ڕێژیمی ئێران وتی: کۆمپانیای فڕۆکەوانیی “ماهان” کە تەنیا کۆمپانیایەک بووە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا بە شێوەی ڕاستەوخۆ ڕێگە پێدراو بووە گەشت بکا بۆ مالزی بەڵام لە ڕۆژی شەممەوە بەهۆی گەمارۆکانی ئەمریکا کە خراوەتە سەر کۆمپانیا سووتەمەنییەکانی ڕێژیمی ئێران، هەموو گەشتە ئاسمانییەکانی ئێران بۆ مالزی ڕادەگیرێن.
هێڵی ئاسمانیی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ مالزی، بەهۆی ئەوەیکە فڕۆکەکانی ڕێژیمی ئێران لەلایەن ئەمریکاوە، گەمارۆی سووتەمەنییان لەسەرە و ناتوانن لە سووتەمەنیی کۆمپانیاکانی مالزی کەڵک وەرگرن، بەتەواوی گەشتی فڕۆکەکانی ڕێژیمی ئێران بۆ وڵاتی مالزی ڕاگیراوە.