هێزەکانی سپای پاسداران هێرشیان کردۆتە سەر هەوارچیان و مەڕدارانی ناوچەی کێلەشین و سەر سنوور و گوشاریان خستۆتە سەریان تا مەڕ و ماڵاتەکەیان بەرنە خوارێ و لەو ناوچەیە نەمێنن.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی گەلاوێژی ١٤٠١ی هەتاوی، سپای پاسداران لە ناوچەی کێلەشین و کوێستانەکانی شنۆ، گوشاریان بۆ مەرداران و هەوارچییانی ئەو ناوچانە هێناوە و بە چەقۆ چادەرکانیان لێ هەڵدڕیون و لێیان دڕاندوون ئەو هێزانەی سپا ٢٤ سەعاتیان وەخت پێداون کە دەبێ مەڕ و ماڵاتیان بەرنە خوارێ و ئەو شوێنە چۆڵ بکەن و پێشیان کوتون ئەگەر لێرە بمێنن بە نێوی قاچاخ دەست بە سەر مەڕ و ماڵاتەکانیاندا دەگرن.