هاوڵاتییەکی خەڵکی شار شنۆ بەناوی سینا مینایی، بەمەبەستی بەڕێوەچوونی ماوەی سزاکەی دەسبەسەر و بۆ بەندیخانەی نەغەدە گوازراوەتەوە.
ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی گەلاوێژی ١٤٠١ی هەتاوی، “سینا مینایی” لاوێکی تەمەن ٢٠ ساڵی خەڵکی “سەوجەی” شاری شنۆ کە ماوەیەک پێش لەلایەن دەزگای دادوەریی ڕێژیمی ئێرانەوە سزای ٣ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا، دوای بانگکران بۆ ژووری بەڕێوەچوونی سزاکانی ئەم شارە دەسبەسەر و بۆ تێپەرکردنی ماوەی بەندکرانەکەی بۆ بەندیخانەی نەغەدە گوازرایەوە.
جێگای ئاماژەیە، سینا مینایی ڕۆژی سێشەممە ١١ی خەزەڵوەری ١٤٠٠ی، هاوڕێ لەگەڵ هاووڵاتییەکی دیکە بە ناوی عەبدوڵڵا یووسفی لە یەکێک لە شەقامەکانی شاری شنۆ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە لەو شارە دەستبەسەر و دوای یەک مانگ دەستبەسەرکران بە دانانی بارمتەی ٣٠٠ ملیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.