کۆڵبەرێکی خەڵکی سەقز بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم لە سنووری بانە بریندار کرا.
شەوی دووشەممە ١٧ی گەلاوێژی ١٤٠١ی هەتاوی، کۆڵبەرێکی خەڵکی سەقز بە ناوی “کەیوان عەلیپوور” تەمەن ٣٨ ساڵ لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری کێلێی بانە بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمەوە بە سەختی بریندار کرا.
جێگای ئاماژەیە کە “کەیوان عەلیپوور” ئێستا لە نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیووبی شاری بانە لەژێر چاودێریی پزیشکیدایە و بڕیارە لە ڕۆژانی داهاتوودا نەشتەرگەریی بۆ بکرێ.