ڕێبەری تالیبانی ئەفغانستان لە حاڵێكدا كە بە پێناسی کهسێکی پاكستانی لە ئێرانەوە دەگەڕاوە، بههۆی هێرشی فڕۆكە بێ فڕۆكەوانەكانی ئامریكا لە پاكستان كوژرا.
مەلا ئەختەر محەممەد مەنسوور، ڕێبەری تالیبانی ئەفغانستان كە لە ڕۆژی ٩ی خاكەلێوەڕا چووبووە ئێران، لە نزیك شاری ئەحمەدوال كەوتە بەر پەلاماری فڕۆكە بێ فڕۆكەوانەكانی ئامریكاو وێڕای چهند کهسی دیکه له هاوڕێکانی گیانی له دهستدا.
جۆن كێری وەزیری دەرەوەی ئامریكا پشتڕستی كردۆتەوە كە ئەم هێرشەو بڕیاری کوشتنی فهرماندهی تاڵیبان بە فەرمانی ڕاستهوخۆی سەركۆماری ئەم وڵاتە، باراك ئۆباما بووە.
جان كێری لە درێژەدا گوتوویەتی: كوژرانی مەلا ئەختەر محەممەد مەنسوور به فڕۆكەی بی فڕۆکهوانی ئامریكا باس لە ئیرادەی دەوڵەتی واشینگتۆن بۆ پشتیوانی لە كەسانێك دەكا كە بە تەمای دامەزراندنی ئەفغانستانێكی سەقامگیر، یەكگرتوو، ئەمنو ئاسوودە دان.
ناوبراو هەروەها گوتی ڕێبەرانی پاكستانو ئەفغانستان لە بەڕێوەبردنی ئەم عەمەلیاتە ئاگادار كرابوونەوەو هەر بۆخۆی لەم بارەوە لەگەڵ سەرۆك وەزیری پاكستان نەواز شەریف، لە ڕێگەی تەلەفوونەوە قسەی كردووە.
وەزیری دەرەوەی ئامریكا پاشان گوتوویەتی مەلا ئەختەر مەنسوور هەڕەشەیهكی گهوره بوو بۆ سەر ئاشتیو هەروەها بەدژی دانووستانەكانی ئاشتی لە ئەفغانستان دهجوڵایهوهو؛ لە لایەكی دیكەشهوە گەورترین كۆسپی بەردەم كۆتاییهێنان بە شهڕو توندوتیژییەكانی ئەفغانستانیش هەر ئەو بوو.