پاسەوانی قەراغ ئاوەکانی یونان وتی: بەهۆی ژێرئاو کەوتنی بەلەمێکی پەنابەران لە دەریای ئێژە ٥١ پەنابەر بێسەر وشوین بوون و ٢٩ کەسیش ڕزگار بوون.
بەپێی هەواڵی هەواڵدەرییەکان، بەلەمێکی كۆچبهران بە ٨٠ کۆچبەرەوە لە ئاوەکانی ئێژە ژێرئاو کەوتووە و تا ئێستا ٢٩ کەس ڕزگاربوون و ٥١ کۆچبەرى دیکەش بێسەروشوێنن، کە ژمارەیەک لەوانە کوردن.
دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران لە زارى شێخ حوسێن حەمە ساڵح، نوێنەری دەزگاکەیان لە یونان بڵاویکردووەتەوە، بەلەمێکی كۆچبهران بە ٨٠ کۆچبەرەوە لە دەریای ئێژە کەوتۆتە ژێرئاوەوە و تا ئێستا ٢٩ کەس ڕزگاربوون، کە خەڵکی عێراق، ئێران و ئەفغانستانن و وتی٥١ کۆچبەرەکەى دیکەش، کە بەشێک لەوانە کوردن بێسەروشوێنن و تا ئێستا تەرمی هیچکام لە سەرنشینەکان نەدۆزراوەتەوە و بەدواداچوونەکانمان لەوبارەوە بەردەوامە.
جێی ئاماژەیە کە بەلەمەکە دوو ڕۆژ پێش ئێستا لە شارى ئانتالیای تورکیەوە بەرەو ئیتالیا وەڕێکەوتووە و ٨٠ کۆچبەری هەڵگرتووە.