لەدڕێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان بەدژی دەسەڵاتی سەرەرۆی ڕێژم، ڕۆژی ڕابردوو ١٠ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لەشارەکانی ئێران بەڕێوە چوو.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی هرانا، ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی گەلاوێژی ١٤٠١ی هەتاوی لەدرێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان بەدژی دەسەڵاتی سەرەڕۆ و گەندەڵی ڕێژیم ١٠ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارەکانی ئێران وەکوو کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کۆمەڵێک لە خانەنشینکراوانی دابینکردنی کۆمەڵایەتیی لەشارەکانی خوڕەمئاوا، کرماشان، ئەهواز، شووش، ڕەشت، ئەراک و کرمان لەبەرەدم بینای ئیدارەی گشتی دابینکردنی کۆمەڵایەتیی شارەکانیان بەڕێوە چوو.
هەروەها کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خانەنشینکراوانی کۆمپانیای فڕۆکەوانی” ئێران ئەیر” لەبەردەم بینای سەندووقی خانەنشینی هۆما لە تاران، خەڵکی گوندی داریاب لە پارێزگای لوڕستان لەبەردەم بینای شۆرای گوندەکە، بەڕێوە چوو.
هاوکات لەگەڵ کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان، شۆفێر ماشینە بارهەڵگرەکانی کرماشان، بەهۆی کەمی کرێ بارەکانیان و هەروەها بارودۆخی خراپی ئابووریی و ژیانیان دەستیاندایە مانگرتنی گشتیی.