ماوەی ١٣ ساڵە لایهحەی پەیوەستبوونی ئێران بە كۆنڤانسیۆنی نەهێشتنی هەر چەشنە هەڵاواردنێك بە دژی ژنان چۆته كۆڕی دیاریکردنی بەرژەوەندییەكانی نیزام، بهڵام بڕیاری لهسهر نهدراوهو تا ئێستاش بێدهنگهی لێکراوه.
چالاكانی مافەكانی ژنان پێیان وایە پەیوەست بوون بەم كۆنڤانسیۆنە دەكرێ بە مانای گۆڕینی قانوونه پڕ لە هەڵاواردنەكانی ئێران لە بابەت ژنان بێ، ئهو قانوونە پڕ فهڕقو جیاوازیدانان لە بواری كارو بهشداریی ژنان له حهوزهی ئابووری، سیاسیو كۆمەڵایەتیدا كە ژیانی ڕۆژانەی ژنانی لەگەڵ ئاستەنگ بەرەوڕوو كردۆتەوە.
ساڵی 82 لە كاتی پەسندكرانی ئەم لایەحەیەدا لە مەجلیس زۆر له دژبهرانی له باڵی ڕاستی ڕێژیم گوتیان پەیوەستبوونی ئێران بەم كۆنڤانسیۆنە بوار بۆ دەستێوەردانی وڵاته بیانییهکان لە كاروباری نێوخۆیی وڵاتدا خۆش دەكاو له ئێستادا قانوونە نێوخۆییەكان كیفایەتی پاراستنی مافەكانی ژنان دەكەن.
هەرچەند ئەو كات ئەم لایحەیە لە مەجلیس پەسند كرا، بەڵام دژایەتییەكانیش چڕتر بوونەوە. مەرجەعە تەقلیدەكان بە لێكدانەوەی جۆراوجۆر بەندەكانی كۆنڤانسیۆنی نەهێشتنی هەر چەشنە هەڵاواردنێك بەدژی ژنانیان بە پێچەوانەی ڕاسپاردهو پهروهرده ئیسلام دەزانیو پێوەستبوون بەم كۆنڤانسیۆنەیان مەحكووم كرد.
ئەم لایهحەیە پاش دژایەتیی شوورای نیگابان بۆ كۆڕی دیاریکردنی بەرژەوەندییەكانی نیزام نێردراو بە هاتنە سەر كاری مەحموود ئەحمەدینژاد، ئەم مەسەلەیە به تهواوی دیزە بە دەرخۆنە كرا، بەڵام لهگهڵ هاتنه سهر کاری دهوڵهتی ڕوحانی چالاکانی ژنان هیوایهکیان بۆ دروست ببوو.
شایانی باسه له ماوهی سێ ساڵ دهوڵهتی ڕوحانیدا هیچ قسەیەك لهسهر پەیوەستبوونی ئێران بەم كۆنڤانسیۆنە نەكراوەو ماوەی ١٣ ساڵە بێدەنگەی لێ کردوه