لە سێ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا ١٣ هاوڵاتیی لە شاری سنە بە هۆی بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکانەوە گیانیان لە دەست داوە.
ڕێکخراوی پزیشکی یاسایی پارێزگای سنە ڕایگەیاند، لە سێ مانگی یەکەمی ساڵی ١٤٠١ هەتاوی،لەم پارێزگایە ١٣هاوڵاتیی بەهۆی بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکانەوە گیانیان لەدەستداوە، کە بە بڕوای چالاکوانانی مافی مرۆڤ، ژمارەی ڕاستەقینە دەتوانێت لەم ژمارەیە زیاتر بێت.
بەپێی راپۆرتە بڵاوکراوەکان سەبارەت بە ژمارەی ئەو کەسانەی کە ماددەی هۆشبەر بەکاردەهێنن، لە پارێزگاکانی کرماشان، سنە، ورمێ، ئیلام و لوڕستان زیاتر لە یەک ملیۆن و نیو هاوڵاتیی تووشی ماددە هۆشبەرەکانن کە ژمارەیەکی زۆریان لاون.