كاربەدەستانی توركیە ڕایانگەیاند كە پاش چەندین مانگ قەدەغەكردنی هاتوچۆ لە شاری ئامەد، دانیشتوانی ئەم شارە لەوە بەدواوە دەتوانن لە بەشێك لە شەقامەكان هاتوچۆ بكەن.
ئەم ناوچانە بریتین لە چەند بەشێكی شاری سوور، دیواری مێژووییو باغەكانی هۆسڵ كە لە یۆنێسكۆ تۆماری كراون. ههواڵهکان باس لهوه دهکهن که له عەمەلیاتی نیزامیی ئەرتەشی توركیە، بەشێك لە میراتی فەرهەنگیو بینا مێژووییەكانی ئهو شوێنه کهوناره زیانیان پێ گەیشتوهو و هێندێكی دیكەش بە گشتی كاول بوون.
بەهۆی هێرشەكانی دەوڵەتی توركیە بۆسەر حیزبی كرێكارانی كوردستان، هاتوچۆ لە بەشێكی شارەكانی توركیە لە مانگی سەرماوەزی ساڵی پێشووە قەدەغە كرابوو.
ئەرتەشی توركیە هێندێك لە شارەكانی بۆردومان كردو هێزی نیزامیی وڵاتەكەی تێدا جێگیر كرد.
شایانی باسە وڵاتی توركیە ئێستاشی لەگەڵ بێ ژمارهی قوربانیانو بڕی زیانو وێرانكارییهکانی ئەم شارانەی لە هیچ شوێنێك ئاشکرا نهکردوه.