حیزبی ئیسلامگەرای “ئەلنێهزەت”ی توونێس بە ڕسمی ڕایگەیاند كە دینو سیاسەت لێك جیادەكاتەوە خۆی لە ئیسلامی سیاسی دوور دەخاتەوە.
ڕاشید ئەلغنووشی، ڕێبەری حیزبی ئەلنێهزەتی توونێس لە میتینگێکی گهورهداو لە نێو لایەنگرانی حیزبەكەی ڕایگەیاند كە حیزبەكەی خۆی لە ئیسلامی سیاسی دوور دەخاتەوەو گوتی ئێمە دەبێ دین لە شۆڕشی سیاسیی خۆمان جیا بكەینەوە.
حیزبی ئەلنێهزەتی توونێس یەكەم حیزبی ئیسلامگەرا بوو كە لە شۆڕشی ناسراوی ” بەهاری عەرەبی” لە ساڵی ٢٠١١دا لە دەسەڵاتی سیاسیی وڵاتەكەیدا ڕەنگدانەوەی هەبوو.
پاش ڕووخانی ڕێژیمی ملهوڕی زەینەلعابدین ئێبنی عەلیو دەركرانی ناوبراو لە وڵات و لە حاڵێكدا كە زۆربەی خهڵکی توونێس كە بۆ شوناسی ئیسلامییان لهسهر شۆڕشی خۆیان دادهنا، ئەم حیزبە لە یەكەم هەڵبژاردندا سەركەوتو لەگەڵ حیزبە سكولارەكان لە یەك بەرەدا دەوڵەتییان پێك هێنا.
كارناسانی سیاسی دەڵێن حیزبی ئەلنێهزەت دهیهەوێ لە ناوچەیەك كە ئیسلامی سیاسی زیانی گەورەی بەركەوتووە، لەم ئاڕاستەیە دوور بكهوێتەوەو بەم شێوەیە خۆی بۆ هەڵبژاردنی ناوچەیی ساڵی داهاتوو و هەڵبژاردنی سەركۆماری لە ساڵی ٢٠١٩ دا ئامادە بكا.