شۆرای باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ڕێژیمی ئێران ڕایگەیاند کە لە دەقی ئەو ڕەشنووسەی کە وەکوو ڕەشنووسی کۆتایی ڕێککەوتنی ناوکیی هاتووەتە ئاراوە ڕازی نییە.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی “نوور نیوز”ـی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ڕۆژی دووشەممە ١٧ی گەلاوێژی ١٤٠١ی هەتاوی، شۆرای بالای ئاسایشی نەتەوەیی ڕێژیمی ئێران ڕایگەیاند کە تاران هیچ دەقێک وەکوو ڕەشنووسی کۆتایی ڕێککەوتنی ناوکیی قەبووڵ ناکا و هیچ لایەنێکیش نابێ بە هیچ شێوەیەک باس لە ڕەشنووسی کۆتایی ڕێککەوتنی بەرجام بکا، ئەمریکا ئێستاش سیاسەتەکانی “دۆناڵد ترامپ” بە دژی رێژیمی ئێران بە کار دێنێ بۆیە تاران دەقی ڕەشنووسی کۆتایی ئەو ڕێککەوتنە قەبووڵ ناکا.