شوعله گوده‌رزی و ڕۆژین ئیبراهیمی دوو چالاکی شاری کامیاران له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سمی ڕۆژی كرێكار لەو شارە بانگ کراونەتە ئیداره‌ی ئیتلاعات‌و لێكۆڵینه‌وه‌یان لێ كرا.
به‌دوای ده‌سبه‌سه‌ركران بانگكرانی كۆمه‌ڵێك له خه‌ڵكی كامیاران به تاوانی به‌ڕێوه‌بردنی ڕێوڕه‌سمی ڕۆژی جیهانیی كرێكار، دوو چالاکی دیکەی ئەو شارە به ناوه‌كانی شوعله گوده‌رزی‌و ڕۆژین ئیبراهیمی له ئیداره‌ی ئیتلاعات لێكۆڵینه‌وه‌یان لێ‌كراوەو پێیان ڕاگه‌یاندوون كه ڕۆژی سێشه‌ممه‌ش دەبێ سەردانی ئیدارەی ئیتلاعات بکەنەوە.
بانگکرانی ڕۆژین‌و شوعلە بۆ ئیدارەی ئیتلاعات لە حاڵێک دایە کە به‌یانیی ڕۆژی هەینی، ٣١ی بانه‌مه‌ڕ ئیدارەی ئیتلاعاتی كامیاران هه‌ڵیانكوتاوەتە سه‌ر ماڵی ٤ كه‌سی دیكه‌ی خەڵکی و ده‌سبه‌سه‌رو بۆ شوێنێكی ناڕوون گواستراونه‌ته‌وه.
ئاران محه‌ممه‌دی، شاهۆ سادقی، مێهرداد سه‌بووری، ئومید ئه‌حمه‌دی ئه‌م كه‌سانه‌ن كه له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیتلاعاته‌وه گیراون‌و تا ئێستا هۆکاری گرتن‌و شوێنی بەندکرانیان نەزانراوە.