لە مەهاباد باوکی شەهیدێکی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان کۆچی دوایی کرد.
بەپێی هەواڵی کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان ڕۆژی شەممە، ١ ی جۆزەردان بازید دەروێشی ناسراو بە “بایز سیم بان”، خەڵکی مەهابادو، باوکی شەهید لوقمان دروێشی لە یەکیك لە بیمارستانەکانی تەورێز کۆچی دوایی کرد.
بایز سیمبان کە کارمەندی خانەنشینکراوی ئیدارەی بڕق بوو، پیاوێکی ڕوحسووکو نیشتمانپەروەر بوو، شایی بەخۆ بوو کە باوکی شەهیدێکی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانەو جێی رێزو حورمەتی کەسانی دەورووبەری بوو.
ئەو خێزانەکەشی هەر بنەماڵەیەکی حیزبیو نیشتمانپەروەرنو خوشکی دوو شەهیدی حیزب بە ناوەکانی “سولەیمان” و “خالید توبا”یە.
شایانی باسە شەهید لوقمان دەروێشی، ناسراو بە بەختیار ساڵی ١٣٧٤ کاتێک لە پادگانی بروجردی له نزیک شاری مههاباد سەرباز بوو، یەکێک لە ئەندامانی هەستەی چەکداری حیزبی دێموکڕات بوو. ئەو نێو پادگانیشدا لە چالاکیی تهبلیغیو سیاسیی بەردەوام بوو، بەڵام دوای هەواڵی بیستنی شەهید بوونی دوکتور شەڕەفکەندی بڕیاریدا لەگەڵ پۆلێک لە هاورێیانی هەر بە چەکی دوژمن لە دژی ڕابن. ئەوان بە تۆڵەی خوێنی شەهیدانی مێکۆنووس لە دهی هێزەکانی ڕێژیم ڕاپەڕینو لە چەند عەمەلیاتدا زیاتر لە ٢٠ کەس لە جاشو پاسداڕەکانی ڕێژیمیان کوشت. لەو چەند شەڕەدا لوقمان فەرماندەی ئەو تیمە بوو کە بە داخەوە بەر لەوەی بتوانن خۆیان بگەیەننەوە هێزەکانی شەهید پێشەوا، لە دەورووبەری گوندی لاچین گەمارۆ دران.
ئەو تیمە چوار کەسییە گیان لە سەردەستەی شێرەکوڕانی مەهاباد تا دوا فیشەک بەرەنگاری هێزی زۆرو زەوەندی رێژیم بوونەوەو دوایەش دەستەویەخە بە سەرنێزە خۆیان بە هێزی پۆشتەی دوژمن داداو دواجار تەرمی پیرۆزی هەر چواریان بە فیشەک دابێژ کرا.
سیاوهش دهبباغی، سیامهک دهبباغیو واحید حاجی سێ شەهیدە لاوەکەی دیکەی حیزبی دێموکڕات لەو حەماسەیە بوون.
ناوەندی راگەیاندنی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان بەو بۆنەیە سەرەخۆشی لە بنەماڵەو کەسوکاری کاک بایز سیمبان دەکاو خۆی بە شەریکە خەمی ئەو بنەماڵە شۆڕشگێرە دەزانێ.