سووتەمەنیبەرێکی بەلووچ بە هۆی تەقەی ڕاستەخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمەوە لە شاری ڕاسک لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان بریندار بوو.
بەپێی راپۆرتی کەمپەینی چالاکانی بەلووچ، شەوی ١٥ی گەلاوێژی ١٤٠١ هەتاوی، سووتەمەنییەبەرێکی بەلووچ بە ناوی “نەوید تەباسیدە” کوڕی ئیسحاق خەڵکی گوندی کۆچۆی سەر بە شاری قەسرقەند بە هۆی تەقەی هێزە نیزامییەکانی ڕژیم لە شاری ڕاسک سەر بە پارێزگای بەلووچستان بریندار بوو.
بەپێی راپۆرتی ساڵانەی ئەو ڕێکخراوە ساڵی ۲۰۲۱ی زایینی ، لانیکەم ۸۷ سووتەمەنیبەری بەلووچ لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی ڕێژیم لە پارێزگاکانی کرمان و سیستان و بەلووچستان کوژراون.