محەمەد سدیق کەبودوەند، ڕۆژنامەنووس‌و چالاکی سیاسیی کورد کە ماوەی دوو حەوتوویە مانی لە خواردن گرتوە، ڕۆژی شەممە دوای تێکچوونی باری سڵامەتیی بە بێهۆشی بەرێی نەخۆشخانەی تاڵەقانی کرا.
کەبودوەند، سەرۆکی گیراوی رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان کە لە ماوەی ٩ ساڵی ڕابردوودا لە زیندان تووشی کۆمەڵە نەخۆشییەکی مەترسیدار بووە، بە هۆی ناڕەزایەتی دەربڕین بە کردنەوەی پەروەندەیەکی ئەمنیەتی لە دژی ئەو مانی لە خواردن گرتوە، ئەوە لە حاڵێک دایە کە پزیشکەکان دەلێن بەو وەزعەی ئەو هەیەتی مانگرتن دەتوانێ گیانی بخاتە مەترسییەوە.
محه‌ممه‌د سدیق که‌بودوه‌ند له زیندان تووشی زۆر نه‌خۆشیی وه‌ک پرۆستات‌و چڵک‌کردنی ڕیخۆڵه‌و گورچیله بووه‌و تا ئێستا له زیندان چه‌ند جار سه‌کته‌ی دڵ لێی‌داوه.
ئه‌و که به تاوانی دامەزراندنی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان سزای ١١ ساڵ زیندانیی به‌سه‌ردا سه‌پاوه، به په‌ریناز خوسره‌وانیی هاوسه‌ری گوتوه تا ئه‌و کاره‌ی ده‌زگای قه‌زایی واز له دروستکردنی په‌روه‌نده‌ی ئه‌منیه‌تی له دژی ئه‌و نه‌هێنێ، له مانگرتنه‌که‌ی به‌رده‌وام ده‌بێ.