فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیە لە “قامیشلوو”ـی ڕۆژاوای کوردستان، ماشینێکی مەدەنییان کردە ئامانج و لە ئاکامدا ٤کەس گیانیان لەدەست دا.
بەرەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە ١٦ی گەلاوێژی ١٤٠١ی هەتاوی، لە شاری “قامیشلوو”ـی ڕۆژاوای کوردستان، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئەرتەشی تورکیە،ماشینێکی مەدەنی کردە ئامانجی مووشەکەکانی و لە ئاکامدا ٤کەس هاوڵاتیی مەدەنیی ئەو شارە گیانیان لە دەست دا.
هێزەکانی ڕۆژاوای کوردستان، لە بەیاننامەیەکدا ڕایانگەیاند کە ئەرتەشی تورکیە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بەردەوام هێرش دەکاتە سەر خەڵکی مەدەنی و بەردەوامیی هێرشەکانی تورکیە بۆسەر خەڵکی ڕۆژاوای کوردستان لەبەرئەوەیە کە ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان و وڵاتانی جیهان لەو کردەوەیە بێ دەنگ و بێ هەڵوێستن.