لە گوندی خۆراسپ لە ناوچەی مەرگەوەڕی ورمێ سپای پاسداران بە یارمەتی کەسانی هەلپەرەست و بەکرێگیراو ماددەی ماری جووانا بەرهەم دەهێنن.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی راگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان،
لە ناوچەی مەرگەوەڕ لە باکووری ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ئاواییەک بە نێوی “خۆراسپ” چەند کەسی هەلپەرەست و ڕاسپێردراو لە لایەن سپای پاسدارانەوە گیایەکیان بە نێوی “ماری جوانا” کە یەکێک لە ماددە هۆشبەرەکانی لێی بەرهەم دێت چاندووە، و بەداخەوە لەو ناوچەیە ڕێژەیەکی زۆر لە لاوان گیرۆدەی ئەو ماددە هۆشبەرە بوون و ژمارەی ئەو کەسانە ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر دەبێ.
شایانی باسە کە کۆماری ئیسلامیی ئێران، بە هاوکاری دەست و پێوەندییەکانی بەردەوام لە کوردستان خەریکی لەناوبردنی گەنجان و لاوانە و لە هیچ پیلانێک بۆ بەلاڕیدابردنی لاون و خەڵکی کوردستان سڵ ناکات و هەوڵی سەرەکیی لاوازکردنی ئیرادەی لاوانی کوردە.