شەڕی ئیسرائیل و جیهادی ئیسلامی لە غەززەکوژرانی ٢٤ فەلەستینیی لێکەوتەوە.
شەوی شەممە ١٥ی گەلاوێژی ١٤٠١ی هەتاوی، جیهادی ئیسلامی، لە درێژەی ڕووبەڕووبوونەوەکانی لەگەڵ دەوڵەتی ئیسرائیل، بە زیاتر لە ٤٠٠ڕاکێت ناوەندی ئیسرائیلی کردووەتە ئامانج و بۆ درێژەی شەڕ و تێکهەڵچوونەکان دەستپێشخەر بووە و ئیسرائیلیش بە توندی وڵامی داوەتەوە و لە ئاکامدا لە دەورووبەری “غەززە” لانیکەم ٢٤کەس کوژراون و لە نێو کوژراوانیشدا چەند فەرماندەی پلەبەرزی جیهادی ئیسلامی هەیە کە سەربە سپای تێرۆریستی پاسدارانن.
هەر لەو پێوەندییەدا، ئەرتەشی ئیسرائیل ڕایگەیاند کە هەموو فەرماندە پلەبەرزەکانی جیهادی ئیسلامییان لە ناوچەی غەزە کوشتووە و جەختیشی لەسەر ئەوە کردەوە کە ژمارەیەک لەو فەرماندە پلەبەرزانە و سەربە سپای تێرۆریستی قودسی پاسدارانی ئێران بوون ژمارەیەک خەڵکی مەدەنیش کە بوونەتە قوربانیی بەهۆی تەقینەوەیەک بوو لە کە هۆکارەکەی خودی جیهادی ئیسلامی بوو.