• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

گەڵاڵەی سەرکەوتووانەی کۆماری ئیسلامی بۆ خزمەت بە فراوان‌کردنی دەسەڵاتی جوولەکان

بەرواری بڵاو کردنەوە 2022/08/07
جۆری بابەت: ئەدەب

دارسمە

لەم چەند دێڕەی خوارەوەدا بەوردی جیاوازیی نێوان سیاسەتی هەڵەی حکوومەتی پاشایەتی و کۆماری ئیسلامی لە بەرانبەر ئیسرائیلدا ڕوون دەکرێتەوە و دەسەلمێنرێ دەسەڵاتی پاشایەتی یان پاشای ئێران هەرچەندە لە سەرەوە دۆستی ئیسڕائیل بوو و نێوانی لەگەڵ ئەم وڵاتە زۆر خۆش بوو، بەڵام لە ژێرەوە یان دوژمنی ئیسرائیل بوو، و یان زۆر نەزانانە زیانی بەم وڵاتە و بە بەرژەوەندیی جوولەکان دەگەیاند.

شای ئێران پێچەوانەی هەموو وڵاتانی عەرەب و ئیسلامیی دوور و نزیکی ئیسرائیل نوێنەرایەتیی سیاسیی لەم وڵاتە هەبوو. جوولەکەش لە تاران و شاری گەورە گەورەی ئێران باڵیۆزخانە و کۆنسۆلخانەیان هەبوو و هاتووچۆ و تێکەولێکە بەپێی فیلان بوو. بەڵام کۆماری ئیسلامی وای نەکرد و سیاسەتی پێچەوانەی گرتەبەر.

کۆماری ئیسلامی لە ناوچەدا خۆی وەک دوژمنی ئیسرائیل و جوولەکە و سەهیۆنیزم ناساند و بە تیرۆر و هێرش‌کردن و تەقاندنەوەی کۆڕ و کۆمەڵی جوولەکان لەملا و لەولای جیهان هەمووانی وا تێگەیاند کە دوژمنی جوولەکانە. خومەینی هەر زوو داوای کرد هەموو موسوڵمانانی جیهان یەکە و سەتڵێک ئاو بە ئیسرائیل دابکەن، بەڵکوو ئاو بیبات. ئەو دەیزانی ئیسرائیل ئاو نایبات و بەهۆی ئەوەی موسوڵمانان خۆیان لە دەیان فرقە و گرووپی جیاواز پێک‌هاتوون، بە جیا ئاوەکە بە ئیسرائیل دادەکەن و لەئاکامدا ڕیشەی داری جوولکە پاراو دەبێت و ڕەگی زیاتر دادەکوتێت. بۆ ئەوەی زیاتر بچینە نێو ئەم گەڵاڵەیەی کۆماری ئیسلامییەوە، تەنیا لە لێدوانی وەزیری نەوتی ئێران لە پەراوێزی کۆبوونەوەی ئەم دواییانەی “ئۆپێک (وڵاتانی هەناردەکاری نەوت) ورد دەبینەوە:

وەزیری نەوتی ئێران دەڵێت واباشە وڵاتانی ئورووپا خەمی زستانیان لەبەر بێت و ئیزن نەدەن زستانی داهاتوو میللەتی ئەم وڵاتانە ئاگردانانیان سارد بێتەوە و لەسەرمان هەڵلەرزن. سەرچاوەی هەواڵی ئێران لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بڵاویان کردەوە جەواد ئەوجی، وەزیری نەوتی ئێران لە پەراوێزی کۆبوونەوەی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت، کەوتە یادی زستانی ساردی وڵاتانی ئورووپا و گوتی واباشە ئەم وڵاتانه بیر له سەرمای سارد و سەخڵەتی زستان بکەنەوە، دیارە مەستی ئەوە بوو ئەوان نەوت و گازی زیاتر بکڕن.

بێ هۆکار نییە وەزیری نەوتی ئێران لە چەقی کۆبوونەوەی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت باسی سەرماوسۆڵەی زستانی داهاتووی ئورووپای کردوە و لێدوانی لەم بارەیەوە هاویشتووەتە نێو پەراوێزی کۆبوونەوەکە. هۆکارەکەی ئەمەیە ئەگەر لە پەراوێزی کۆبوونەوەدا باسی شتی نابەدڵی ڕووسیەش بکرێت، زۆر گرنگ نییە و ئەم وڵاتەی دۆست و برا پێی ناڕەنجێت و تووڕە نابێت.

بابەتێکی دیکەی سەر لێدوانی وەزیر نەوت عەڕەبستانی سعوودییە. سعوودییە وەک سوورەکوانی لاملی کۆماری ئیسلامییە. ئەگەر دەوڵەتانی ئورووپا بەهۆی گەمارۆی سەر نەوت و گازی ڕووسیە و سەرماوسۆڵەی زستان، نەوتی زیاتر لە وڵاتانی دیکە بکڕن، ئەوە لەبەر گەمارۆی ئابووریی ئەمریکا لەسەر ئێران، زیاتر نەوتی سعوودییە دەكڕن و ئێران نەوتێکی بەرچاوی بۆ نافرۆشرێت. بەڵام ئەگەر نەوتی سعوودییەش بفرۆشرێت هەر بۆ ئامانجی درێژخایەنی کۆماری ئیسلامی خێری تێدایە. ئەوەی کۆماری ئیسلامی لە درێژمەودا دا دەیهەوێت، بەهێزبوونی ئیسرائیل و پەرەسەندنی جوولەکان لە خۆرهەڵاتی نێوەڕاستە. بەم لێکدانەوەیە ئەگەر سعوودییە نەوتی زیاتری بۆ بفرۆشرێت و پارەی زیاتری دەست بکەوێت، دوای ڕێککەوتنی ئەم دواییانەی سعوودییە و ئیسرائیل، پەیوەندیی نێویانیان گەرم‌وگوڕتر دەبێت و لە دۆستایەتیشدا هەرکام لە لایەنی دۆست باری داراییان باش بێت، بە قازانجی ئەوی دیکەشە. دەی بەم‌جۆرە خێری سعوودییە خێری ئیسرائیلیش بەدوای خۆیدا ڕەکێش دەکاتن.

ئەم میرزا جەوادەی وەزیری نەوتی ئێران خۆ بەمە نییە لە بەرەی جەنگی هەشت ساڵەی عێراق و ئێران یان ئێران و عێراق، شەپۆل واتە مەوجی تەقینەوە لە مێشکی داوە و مەوجی بووە و ئێستا لە جیات جواد “ئەوجی” دەتوانین بڵێن جواد “مەوجی”. ئەو سەرەڕای مەوجی بوونی، زۆری پێ باشە ئێستا ئێران لەگەڵ بەشێک لە دەست‌وپێوەندی عێراقی ڕێک‌کەوتووە و نەوتی ئێران بە گەمیی هەڵگری نەوتی عێراق و هەر بە پسوولە و قەباڵەی عێراق هەناردەی دەرەوە دەکەن و بەم جۆرە بە ڕیشی گەماۆری ئەمریکا بۆ سەر هەناردی نەوتی کۆماری ئیسلامی پێ‌دەکەنن. لەئەنجامدا ئەگەر دەوڵەتانی ئورووپا نەوتی ئێرانیش بە هەرجۆرێک بکڕن هەر پارەکەی لە قازانجی سیاسەتی حەکیمانە و درێژمەودای ڕێبەرانی کۆماری ئیسلامی لە پێناو پەرەسەندنی جیهانی جوولەکان خەرج دەکرێت.

ئەم پارەی نەوتە دوای ئەوەی گەڕایەوە وڵات و بەرپرسانی بەشێکی باشیان بۆ گیرفانی خۆیان و منداڵانیان گل‌ دایەوە بۆ ئەوەی لە کانادا و ئەمریکا و ئورووپا وەدوای گوزارانیان بکەون و بەشێکیشیان بۆ کوشتنی جودابیران لەم بلژیک و سۆئید و موئێد و عیراق و مێراقەدا دانا و هەندێکیان بۆ مووشەکی دوورهاوێژ و شتی وا بەلاوە نا، ئەوی دیکەی بە ناوی بەرەی خۆڕاگری و پارێزەرانی حەرمی زێنەب و مێنەب و جەماعتی حووسی و مووسی خەرج دەکەن بۆ ئەوەی ئەوان بە هەڵبەزدابەزیان لە سووریە و لوبنان و عێراق و یەمەن کۆشکی دەستەڵاتدارانی عەرەب وەلەرزە بخەن و ناچاریان کەن لە ئیسرائیلی برا نزیک ببنەوە و بەم جۆرە لە دوژمنانی ئیسرائیل کەم بێتەوە و دۆستانی زۆر بن.

ئەمەیە سیاسەتی حەکیمانەی خزمەت بە ئیسرائیل و جولەکە و سەهیۆنیزم. قسەی خۆمان بێت پاشا گەوجەکەی پێشوو ئاوا شارەزا نەبوو.

تاگی بابەت: گەڵاڵەی سەرکەوتووانەی کۆماری ئیسلامی بۆ خزمەت بە فراوان‌کردنی دەسەڵاتی جوولەکان

بابەتی هاوشێوە

ئەدەب

ناساندنی کتێبی “ئازادی لە هزر و ڕامانی قاسملوودا”

ڕێکەوتی 2022-08-23
ئەدەب

پوورە فاتم و کەزیەی چەرمگ و پەنجەی کاڵی

ڕێکەوتی 2022-08-22
ئەدەب

نەقیزەی دەسەڵات و کۆڵمتی چاکسازی‌خوازان

ڕێکەوتی 2022-08-22

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist